Shadow Shadow

خێزانەکەی پۆگبا بەرەو مەدرید بەڕێکەوتوون

18:43 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژ بەڕۆژ ئەگەری ڕۆیشتنی پۆگبا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید زیاد دەکات و خێزانەکەی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە بەرەو مەدرید کەوتوونەتەڕێ.

.

بەگوێرەى هەواڵی میدیاکانی ئینگلتەرا، ئەگەرەکانی چوونی پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید زیاکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی برایەکی ئەو یاریزانە لە هەفتەی ڕابردوودا پەیوەندی بە یانه‌ی مانچیكۆی ئیسپانییەوە کرد.

.

هاوکات، بەڕێوەبەری کارەکانی برایەکی دیکەی پۆگبا کە ناوی فلۆڕینتین پۆگبایە، کە ئەویش یاریزانی تۆپی پێیە و نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریزه‌كانی یانه‌ی فۆینلا برادای ئیسپانی، نزیک لە مه‌دریدی پایته‌خت.

.

هەر بەپێی ئەو هەواڵانە، دایکی پۆگباش لەئێستادا به‌دوای خانوویه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شاری مه‌دریدی پایته‌خت بیكڕێت، بۆ ئەوەی لەوێ ژیان بەسەر ببدات.

.

پێشتر پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی، بە فەرمی ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و شاری مانچستەر جێبهێڵێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل