Shadow Shadow

"لەکاتى هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنى ئەندامێکى خێزانەکەیان سەرجەمیان خنکاون"

خێزانێکی پێنج کەسی لە ڕوبارێکی زاخۆدا خنکان

21:41 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی گوفکای سەر بە ناحیەی باتیفای قەزای زاخۆ، خێزانێکی پێنج کەسی کەوتنە ناو ڕووبارێکەوە و سەرجەمیان خنکان.

.

ئەمیر علی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەو خێزانە خەڵکی زاخۆن و لە دوو کوڕ و کچێک و باوک و دایکەکە پێکهاتوون، ئەمڕۆ هەینی بەمەبەستی گەشت ڕوویان لە گوندی گوفکای سەر بە ناحیەی باتیفا کردووە، کە ئاوێکی بەخوڕی پێدا تێدەپەڕێ و ناوچەیەکی گەشتیارییە.

.

وتیشی،  ڕووداوەکە لەکاتێکدابووە، منداڵێکی ئەو خێزانە کەوتووەتە ناو ڕووباری گوفکاوە، دواتر باوکەکە هەوڵیداوە ڕزگاری بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، دواتریش دایکەکە هەوڵیداوە هەردووکیان رزگار بکات و چووەتە ناو ئاوەکە، بەڵام ئەویش نەگەڕاوەتەوە، دواتر دوو کوڕ و کچەکەی دیکەیان خۆیان فڕێداوەتە ناو ئاوەکە تا بتوانن هەرسێکیان ڕزگار بکەن، بەڵام دواجار هیچ کامیان نەگەڕاوەتەوە و سەرجەمیان لە ئاوەکەدا خنکاون.

.

ئەمیر عەلی ئاماژەى بەوەشکرد، تائێستا تەرمی باوک و یەکێک لە کوڕەکانی لە ئاوەکە دەرنەهێندراون، تەرمی ئەوانیتریش ڕەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ کراون.

.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، تەمەنی باوک و کوڕە نەدۆزراوەکە هێشتا نادیارە، بەڵام تەمەنی دایکەکە 45 ساڵە و تەمەنی کچەکە 17 ساڵە و کوڕەکەی دیکەش 9 ساڵانە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل