fbpx
Shadow Shadow

وێنەى عەبدولوەهاب ساعدى بەرزکراوەتەوە

خۆپیشاندانەکەى بەغدا گرژیی تێکەوت و بریندار هەیە

17:17 سێ شه‌ممه‌ 01 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- بەغدا

 

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانى تەحریرى ناوەڕاستى بەغدا بەردەوامە، کە داواکاریی سەرەکیان گۆڕینى دەسەڵاتە، هێزە ئەمنییەکانیش گازى فرمێسکڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنیان بەکاردەهێنن و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.

.

بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتوون، دەردەکەوێت سەدان خۆپیشاندەر وێنەى فەریق روکن عەبولوەهاب ساعدى فەرماندەى پێشووى دژە تیرۆریان بەرزکردووەتەوە، کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دورخراوەتەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى.

.

هاوکات خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا داواى ڕۆیشتنى عادل عەبدولمەهدى دەکەن.

خۆپیشاندانەکەى بەغدا گرژیی تێکەوت و بریندار هەیە

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناسى ڕاگەیاند “هێزە ئەمنییەکان گازى فرمێسکڕێژ و ئاویان بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران کە تا دێت ژمارەیان لە زیادبووندایە”.

.

وتیشى “تا ئێستا چەند خۆپیشاندەرێک برینداربوون، هەروەها فەریق روکن جەلیل روبەیعى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى بەغداش برینداربووە، لەکاتى ئامادەبوونى لە نزیگ گۆڕەپانى تەحریر بۆ سەرپەرشتیکردنى ڕێوشوێنە ئەمنییەکان”.

.

بەوتەى سەرچاوەکە، دەیان خۆپیشاندەر هەوڵدەدەن لەڕێگەى پردى کۆمارییەوە تێپەڕن بەرەو ناوچەى سەوزى بەغدا، هێزە ئەمنییەکانیش بەتەقەکردن هەوڵدەدەن ڕێگرییان لێبکەن.

ڤیدیۆی یەکێک لە بریندارەکانى خۆپیشاندانەکەى گۆڕەپانى تەحریری بەغدا#ناس_ڤیدیۆ

Gepostet von NAS – KURD am Dienstag, 1. Oktober 2019

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل