fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەران گەیشتنە بەردەم دەروازەى پەرلەمانى عێراق

10:19 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندەرانى عێراق لەبەردەم دەروازەى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز کۆبوونەتەوە و هەوڵى چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمان دەدەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێدەکەن.

.

 

میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، دوای بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ سەر پردی کۆماری، خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوز و ئێستا لەبەردەم دەروازەی پەرلەمانی عێراقدان.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، خۆپیشاندەران هوتاف دژی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەڵێنەوە و داوای دەسلەکارکێشانەوەیان دەکەن.

.

هاوکات، خۆپیشاندانەکان بەرەو فراوان بوون دەچێت و لەئێستادا جگە لە بەغدا، لە بەسڕە، واست، میسان، کەربەلا و زیقار خۆپیشاندان دەستیپێکردووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل