fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەران سەدر بە “خیانەت” تۆمەتبار دەکەن..”بەڵێنى لە ئێران وەرگرتووە”

12:26 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لیژنەى هەماهەنگى خۆپیشاندانەکانى عێراق ڕەخنەى توند لە موقتەدا سەدر دەگرن و بە “خیانەت” تۆمەتبارى دەکەن، دواى کشانەوەى لایەنگرانى سەدر لە گۆڕەپانەکان و بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران لە بەشێک لەشارەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

.

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردووەتەوە، “بەهیچ فەتوایەکى ئاینى نەچوینەتە سەر شەقام و بەهیچ تویتێکى سەدریش ناکشێینەوە، پێویستە سەدر و لایەنگرانى گرەو لەسەر ئارامى ئێمە و کۆتایی شۆڕشەکەمان نەکەن”.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە “لە گۆڕەپانەکان دەمێنینەوە تا بەدیهێنانى ئامانجەکانى شۆڕش، دەستبەرداریی خوێنى شەهیدەکان نابین و نایکەینە وەرەقەى دانوستانى سیاسی وەکو سەدر دەیکات”.

.

خۆپیشاندەران دەڵێن، ئەوەى سەدر دەیکات “خیانەتە بەرانبەر شۆڕشگێڕان و لەبەرانبەر سەرۆکایەتى حکومەتى داهاتووە کە ئێران بەڵێنى پێداوە”.

.

هەڵوێستى خۆپیشاندەران لەو بارەیەوە، دواى کشانەوەى لایەنگرانى سەدر هات لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى بەسرە و بەغدا و ناسریە و دیوانیە، کە دواتر ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر بەشێک لە گۆڕەپانەکان.

.

ئەمرۆش وتەبێژى موقتەدا سەدر هێرشیکردە سەر خۆپیشاندەران و تۆمەتباریکردن بەوەى بەرنامەى ئەمریکا لەڕیگەى شکستپێهێنانى کاندیدەکانى سەرۆکوەزیرانەوە جێبەجێدەکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل