fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

خۆپیشاندەران داواى راسپاردنى چالاکوانێک دەکەن بۆ پێکهێنانى حکومەت

22:23 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

لەشارى کەربەلا هەزاران خۆپیشاندەر داوا دەکەن کە “عەلا روکابى” چالاکوانى دیارى پارێزگاکە لەبرى محەمەد تۆفیق عەلاوى، بۆ پێکهێنانى حکومەت رابسپێردرێت.

.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ، خۆپیشاندەران وێنەى “عەلا روکابى” کە ده‌رمانسازه‌ و بوەتە یەکێک لە روخساره‌ دیارەکانى خۆپیشاندانەکانى شارى ناسریە و سەرپەرشتى خۆپیشاندانەکانى ئەو شارە دەکات بەرز کردوەتەوەو داوا دەکەن لەبرى عەلاوى حکومەت پێکبهێنێت.

.

ئەو چالاکوانە هەزاران عێراقى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر فۆڵۆیان کردوەو بەردەوام ئاگادارى کارو چالاکیەکانن لەناو خۆپیشاندانەکاندا و هەوادارێکى زۆرى هەیە لەسەر ئاستى عێراق، لەماوەى دوایشدا راپرسیەکى ئەنجامدا لەنێو خۆپیشاندەرانى بەغداو باشورى عێراقدا کە تێیدا پرسیارى ئەوەى کردبوو کە رازین ببێتە سەرۆک وەزیران، لەکۆتا گرتە ڤیدیۆیشدا ئاماژەى بەوەدابوو ئەگەر گەل پێى رازیبن ئەوا ڕازى دەبێت پۆستى سەرۆک وەزیران وەربگرێت.

.

جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ چاوى لەسه‌ر پۆستى سەرۆک وەزیران نییە و هیچ نرخێکى لاى ئەو نییە و وا سەیرى ناکات کە دەستکەوت بێت بەڵکو بەرپرسیارێتیەکى مەزنە.

.

ئەو چالاکوانە لەلایەن ژمارەیەکى زۆر خۆپیشاندەرانەوە پشتگیرى دەکرێت خۆپیشاندەران دەڵێن، کە دکتۆر عەلا کاندیدى ئەوانەو ئەو کەسێکى سەربەخۆیە و سەربە هیچ حزبێکى سیاسى نییە.

.

لە سەرەتاى ئەم مانگەدا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى حکومەت راسپارد، هەرچەند لەلایەن بەشێکى زۆرى حزبەکانەوە پشتگیرى دەکرێت بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە توندى رەتکرایەوە، چونکە پێیان وایە پاڵێوراوى ئێران و حزبە سیاسیەکانە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا کابینە نوێکەى پێشکەشى پەرلەمان بکات بۆ دەنگدان لەسەرى بەڵام سەرەڕاى ئەوەى هەندیک حزب لە دژین هەندێکیش تریش دودڵن لە کبینەکەى و تائێستا بۆچونێکى رونیان نییە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل