fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر چۆن ڕووبەڕووی گازی فرمێسکڕێژ دەبنەوە؟

17:05 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

زیاتر لە هەفتەیەکە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا جمەی دێ لە خۆپیشاندان و داوای  دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت، نەمانی گەندەڵی، دادگاییکردنی گەندەڵکاران و دابینکردنی هەلی کاردەکەن.

.

لەسەر چەند خێمەیەکی ناو گۆڕەپانەکەدا نووسراوە، “ئەی نیشانشکێن، من شەهیدی داهاتووم، نیشتمانم دەوێت”.

.

پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ تووندتردەبێت، سەرباری ئەوەی بەرپرسانی حکومی و فەرماندە سەربازییەکان جەختیان لە سەلامەتی خۆپیشاندەران دەکردەوە و دەیانووت کە خۆیان بە بەکارهێنانی چەک و گولـلە بەدور دەگرن، بەڵام هەر لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکان لە 25ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەک کوژراو و بریندر تۆمارکران و ئامارەکەش بە بەردەوامی لە هەڵکشاندایە.

.

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر چۆن ڕووبەڕووی گازی فرمێسکڕێژ دەبنەوە؟

ئەمجارەیان هێزە ئەمنییەکان جیاواز لە خۆپیشاندانەکانی 1ى تشرینی یەکەم  لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەراندا بەڕێژەیەکی زۆر بومبی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو ئاپۆڕایی کە لە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەکانى تری عێراق کۆبوونەتەوە.

.

هێزە ئەمنییەکان بە تەواوی کەرەستە و پێداویستییەکانەوە ئامادەن بۆ ئەگەرەکان، خۆپیشاندەرانیش بۆ ئەوەی لە بۆن و کاریگەری گازی فرمێسک ڕێژ ڕزگاریان بێت، پەنایان بۆ چەند ڕێگەیەکی سەرەتایی بردووە وەک، بەکارهێنانی سەتڵی پلاستیکی، بوتڵی خواردنەوە گازییەکان و دەستکێشی کرێکاریی بیناسازی بۆ بەرگرییکردن.

.

لە ئێستادا خۆپیشاندەران بۆ پاراستنی سەریان لەبەرکەوتن بە بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ، ئەو سەتڵانە وەک قەڵغانێک بەکاردەهێنن و دەیکەنە سەریان.

.خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر چۆن ڕووبەڕووی گازی فرمێسکڕێژ دەبنەوە؟

هەندێکی دیکە لە خۆپیشاندەران، ئەو دەستکێشانە بەکاردەهێنن کە ئەستورن و کارێکارانی بیناسازی بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ هەڵبگرنەوە و جارێکی تر ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکانی بکەنەوە.

.

بەشێکی دیکەش لە خۆپیشاندەران، بوتڵی خواردنەوە گازییەکان وەک بیبسی و کۆلا دەکەن بە دوو لەتەوە بە لەتێکیان لوتی خۆیانی پێ دادەپۆش بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە گازەکە بۆنێو کۆئەندامی هەناسەیان.

.خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر چۆن ڕووبەڕووی گازی فرمێسکڕێژ دەبنەوە؟

بەشێکی دیکە لە خۆپیشاندەران لە هێلی دواوەوەی خۆپیشاندانەکان ڕاوەستاون بەردەوام بوتڵی بیبسی و خواردنە گازییەکانی دیکەیان ئامادەکردووە و دەینێرن بۆ هێڵەکانی پێشەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوەی لە کاتی بڵاوبوونەوەی دوکەڵی گازی فرمێسکڕێژ بەکاریبهێنن لەجیاتی ئاو ئەوەش  بۆ شوشتنی دەموچاویان،  چونکە ئەو خواردنە گازییانە کاریگەری گازەکە لەسەر چاو و هەناسەدان کەمدەکاتەوە.

.

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری چەند ڕۆژی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە و بەپێی ئامارەکان  نزیکەی 80 کەس کوژراون، سەبارەت بە ژمارەی برینداران، کۆمیسیۆنەکە دەڵێت، سێ هەزار و 654 خۆپیشاندەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون کە زۆربەیان بەهۆی گازی فرمێسکرێژەوە بووە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل