fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ چییان دەوێت و حکومەت چی دەڵێت؟

16:20 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

زیاتر له‌ نۆ هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى چالاكان و خه‌ڵكى هۆنك هۆنگ به‌رده‌وامه‌ و داوا له‌ به‌رپرسانى ناوخۆیی ده‌كه‌ن یاساى ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تباران ڕه‌تبكرێته‌وه‌، حكومه‌تى ناوه‌ندی چینیش پشتیوانى خۆى بۆ حكومه‌تى ناوخۆیى شاره‌كه‌ دوپاتده‌كاته‌وه‌ و داواش ده‌كات توندوتیژى كۆتایى پێبهێنریت و ئه‌وانه‌ش ده‌ستگیربكرێن كه‌ هۆكارى به‌رده‌وامى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانه‌كانن، ناس كورد له‌م ڕاپۆرته‌دا به‌وردى لایه‌نه‌كانى ئه‌و ڕوداوانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو:

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ چییان دەوێت و حکومەت چی دەڵێت؟

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانى شارى هۆنك هۆنگى گرتووەتەوە كه‌ به‌ناوبانگترین و ئارامترین شارى بازرگانى جیهانه‌، چه‌ندینجار پۆلیسى شاره‌كه‌ و خۆپیشانده‌ران پێكیانداوه‌ و قوربانیشى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و خۆپیشانده‌رانیش چه‌ندیجار هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆكانیان ڕاگرتوه‌، له‌ نوێترین ڕوداویشدا حكومه‌تى ناوه‌ندى چینیش  پشتیوانى خۆى بۆ حكومه‌تى خۆجێى هۆنك هۆنگ ده‌ربڕیى و داواشى كرد سزاى ئه‌وانه‌ بدات كه‌ توندوتیژیان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندان و ناڕازه‌یه‌تیه‌كان دواى ئه‌وه‌ هات، مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مانى خۆجێى هۆنك هۆنگ پرۆژه‌یاسایه‌كیان په‌سه‌ند كرد كه‌ بریتیه‌ له‌ ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تبارانى هۆنك هۆنگ به‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوه‌ندى له‌چین دا، هه‌رچه‌ند به‌رپرسانى هۆنك هۆنگ چه‌ند جارێك به‌لێنى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه‌یان داوه‌ به‌ڵام حكومه‌تى چین و به‌رپرسانى هۆنك هۆنگیش سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تباران كه‌ پێشتر یاسایه‌كى له‌و جۆره‌ نه‌بووه‌ رێكه‌وتێنیك فه‌راهه‌م بكات بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارانى هۆنك هۆنگ ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى بكات به‌ڵكو هه‌ر له‌لایه‌ن دادگاى ناوخۆى ئه‌و شاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ چییان دەوێت و حکومەت چی دەڵێت؟

 

یاساى ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تباران چییه‌؟

به‌پێى ئه‌و یاسایه‌، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى كه‌ له‌ شارى هۆنگ هۆنگدان ده‌بێته‌  ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى چین بكرێن، به‌ پاڵنه‌رى ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌ نه‌بێته‌ په‌ناگه‌یه‌ك بۆ تاوانباران و خۆیانى تێدا حه‌شار بده‌ن، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانى ئه‌و یاسایه‌ش پێیانوایه‌ په‌كین ئه‌و یاسایه‌ له‌دژى نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانى و ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى چین ده‌گرن خراپ به‌كارده‌هێنیت ئه‌مه‌ش واده‌كات هیچ ئازادیه‌ك بۆ گوزارشتى سیاسى نامێینته‌وه‌.

.

له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت پاساو بۆ پرۆژه‌یاساكه‌ ده‌هێنیته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى پاڵى پێوه‌ناوه‌ پرۆژه‌یه‌یاسایه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تایوان و ماكاودا هه‌موار بكات، كوشتنى خانمێكى هۆنگ كۆنگى بوو له‌ تایوان له‌كاتى ژووان له‌گه‌ڵ خۆشته‌ویسته‌كه‌دا و ده‌سه‌ڵاتداران گومانیان هه‌یه‌ تاوانباره‌كه‌ش له‌هۆنگ كۆنگ دا خۆى شاردبێته‌وه‌ و به‌پێى یاسا كۆنه‌كه‌ش ناتوانرێت ڕاده‌ستبكرێته‌وه‌، چونكه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك بۆ ڕاده‌ستكردنى تاوانباران پێشتر نه‌كراوه‌.

..

هه‌ر به‌پێى پرۆژه‌یاسا نۆێیه‌كه‌ش، به‌ ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى یه‌كه‌ی ئیداره‌ى هۆنگ كۆنگ و دواى بڕیارى دادگا له‌و باره‌یه‌وه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاده‌ستى په‌كین بكرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانى هۆنگ كۆنگ چاودێر نابێت به‌سه‌ر پرۆسه‌ى ڕاده‌ستكردنه‌كه‌وه‌.

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ چییان دەوێت و حکومەت چی دەڵێت؟

بۆچى خه‌ڵكى هۆنگ هۆنگ توڕه‌ن له‌پرۆژه‌ یاساكه‌..؟

زۆربه‌ى خه‌ڵكى هۆنگ كۆنگ له‌وه‌ ده‌ترسن ده‌سه‌ڵاتدارانى چین ئه‌و یاسایه‌ بكاته‌ لێدان له‌ چالاكانى سیاسى و نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانى و هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌ش ده‌رگاى كۆتایى به‌ قۆناغى یه‌ك ده‌وڵه‌ت و دوو سیستم كۆتایى له‌ چیندا پێبهێنت، ئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆى قه‌ڵاچۆكردنى چه‌ند مافێكى مرۆڤ له‌و كاته‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیكردنى ئیداره‌ى هۆنگ كۆنگ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ بۆ چین گێردراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و شاره‌ پیاده‌ى ده‌كات.

.

ئه‌وانه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ متمانه‌یان به‌ حكومه‌تى چین نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ پێشتریشدا چین چه‌ندیجار ڕه‌خنه‌گرانى چالاكانى مه‌ده‌نى كه‌ سیاسى نه‌بوون كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌وه‌ش ده‌ترسن له‌ داوایه‌كى له‌و جۆره‌ به‌رپرسانى هۆنگ كۆنگ نه‌توانن داواكارى په‌كین ڕه‌تبكه‌نه‌وه‌ و كێیان ویست به‌هه‌ر بیانویه‌كه‌وه‌ ڕاده‌ستیان بكرێت.

.

شانبه‌شانى چالاكانى مه‌ده‌نى و خه‌ڵكانى خۆپیشانده‌رى هۆنك هۆنگ، یاساناسانیش ترسیان له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاساییه‌ هه‌یه‌ و پێانوایه‌  ئه‌و یاسایه‌ ملكه‌چ كردنه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌كین چونكه‌ له‌ چیندا ڕێژه‌ى ئه‌وانه‌ى ئیدانه‌ ده‌كرێن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌هۆى ڕه‌خنه‌كانیانه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 99% و زۆربه‌شیان ڕووبه‌ڕووى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ و دابیننه‌كردنى پارێزه‌ر له‌ كاتى دادگایكردندا ده‌بنه‌وه‌.

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ چییان دەوێت و حکومەت چی دەڵێت؟

پشتیوانانى یاساكه‌ چى ده‌ڵین..؟

پشتیوانیه‌كانى یاساى گه‌ڕانه‌وه‌ و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران به‌ په‌كین كه‌ زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى چینن پێیانوایه‌ ئه‌و یاسایه‌ بۆشایه‌كى یاسایى پڕ كردووه‌ته‌وه‌ و ڕێگه‌یه‌ش له‌وه‌ ده‌گرێت هۆنك هۆنگ بكرێته‌ په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ تاوانبارانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌لێنى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن هیچ كه‌سێك به‌هۆى ئه‌و یاساییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى سیاسى و ئاینى نه‌بێته‌وه‌ و به‌ یه‌كسانى یاساكه‌ى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت، دادگا ناوخۆیه‌كانیش ڕۆڵیان له‌ بڕیارى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌بێت و هیچ تۆمه‌تباریكێش ناگرێته‌وه‌ كه‌ سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت.

میدیاكان باسیان له‌وه‌ش كردووه‌ ، به‌رپرسانى هۆنك هۆنگ دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه‌ یاساكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بێت به‌ڵام حكومه‌تى په‌كین پشتیوانى بۆ هه‌موارى یاساكه‌ى ده‌ربڕیوه‌.

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ چییان دەوێت و حکومەت چی دەڵێت؟

مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌كه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى په‌كین بۆ سه‌ر هۆنك هۆنگ له‌چیدایه‌؟

خۆپیشانده‌رانى ناڕازى لە یاساكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى مه‌ترسى ئه‌وه‌یان پیشانداوه‌ هۆنگ هۆنگ له‌به‌رده‌م كاریگه‌رییه‌ سیاسى و كه‌لتورى و ئابوریى و ئیدارییه‌كانى چین دا خۆى پێڕاناگیرێت،نمونه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنى به‌رپرسان باسده‌كه‌ن و ده‌شڵین، به‌رپرسانى هۆنك هۆنگ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رى ئاساییه‌وه‌ هه‌ڵنابژێرین به‌ڵكو له‌لایه‌ن بازنه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كه‌ پێكدین له‌ هه‌زار و 200 كه‌س و ته‌نها له‌ به‌رده‌م حكومه‌تى چیندا بەرپرسان هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعیش هه‌ر له‌و به‌رپرسانه‌ هه‌ڵده‌بژێردرین كه‌ له‌په‌كینه‌وه‌ نزیكن و سه‌ر به‌وانن.

دانیشتوانى هۆنك هۆنگ له‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زمونى ساڵى 2014 ده‌ترسن كاتێك گروپێكى نه‌یارى حكومه‌ت سه‌ریهه‌ڵدا و بۆ 79 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له‌ ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تى دواتر زۆربه‌ى سه‌ركرده‌ گه‌نجه‌كانى دورخرانه‌وه‌ و جوڵانه‌وه‌كه‌ش سه‌ركوتكرا.

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ چییان دەوێت و حکومەت چی دەڵێت؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل