fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ئەو دامەزراوەیە وەڵامی داواكارییەكانمانی نەداوەتەوە"

خۆپیشاندەرانی كەربەلا نوسینگەی پەرلەمانیان داخست

18:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس کورد-

 

خۆپیشاندەرانى کەربەلا دەرگاى نوسینگەى پەرلەمانى عێراقیان داخست، وەک ناڕەزاییەک لەبەرانبەر وەڵامنەدانەوەى داواکاریى خۆپیشاندەران لەلایەن پەرلەمانەوە.

.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لەکەربەلاوە بەناس کوردى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 19ى کانونى دووەمى 2020)، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى عێراق گردبوونەوە، دواتر دەرگا سەرەکییەکانیان داخست و دروشمیان لەدژى پەرلەمان وتەوە کە وەڵامى خواست و داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى نەداوەتەوە.

.

لەلایەکى ترەوە، سەرچاوەیەک لەپەرلەمانى عێراقەوە بەناس کوردى وت، کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان کە بڕیار بوو ئەنجامبدرێت بەهۆى تەواونەکردنى ڕێژەى یاسایی ئەندامانەوە نەکراوە، بەهۆیەوە سەرۆکایەتى پەرلەمان بەئامادەبوونى 70 پەرلەمانتار پەناى بردووەتە بەر كۆبوونەوەی ڕاوێژکاریى.

.

به‌گوێره‌ی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بڕیاربوو تاوتوێى حەوت خاڵ بكرێت، لەوانە خوێندنەوەی یەكەم بۆ كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا و دەنگدان بۆ پڕۆژە یاسایەكیش تایبەت بە دارایی و كارگێڕیی.

خۆپیشاندەرانی كەربەلا نوسینگەی پەرلەمانیان داخست

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل