fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەرانی عێراق هوتاف بەناوی عەبدولوەهاب ساعدییەوە لێدەدەن

22:19 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کۆمەڵێک گەنجی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی گۆرەپانی تەحریر لە بەغدا، هوتاف بەناوی عەبدولوەهاب ساعدی لێدەدەن و دەڵێن” ساعدی سەرکردەمانە سوێندیش بێت بە ئیمامی عەلی، پشتگیری دەکەین”.

.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کۆمەڵێک گەنجی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر دەردەخات بە ناوی عەبدولوەهاب ساعدی، جێگری فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق هوتاف لێدەدەن ودەڵێن”عەبدولوەهاب ساعدی سەرکردەمانە سوێند بێت بە ئیمامی عەلی پشتگیری دەکەین”.

.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە چاودێرانی سیاسی پێیانوایە هوتاف لێدان بە ناوی ساعدییەوە ئاماژەیەکە بۆ خواستی جەماوەریی خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوەی ساعدی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت، لەو بڕوایەدان لابردنی ساعدیش لە پۆستەکەی و دوورخستنەوەی بۆ دیوانی وەزارەتی بەرگریی عێراق یەکێک بووە لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی  خۆپیشاندانەکان.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل