fbpx
Shadow Shadow

گرژی و تەقەی تێکەوت

خۆپیشاندەرانی بەغدا لەسەر پردی کۆمارییەوە بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن

09:48 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا دەستپێکرد و خۆپیشاندەران لەسەر پردی کۆمارییەوە بۆ گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش گازی فرمێسک ڕێژ و گولە لە دژیان بەکاردەهێنن.

.

بەیانی ئەمڕۆ (هەینی، 25ى تشرینى یەکەمى 2019)، خۆپیشاندانەکانی بەغدا دژی حکومەت و بەرپرسانی حکومەتی عێراق دەستیپێکردەوە و بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران لەسەر پردی کۆمارییەوە تا گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە و هوتاف لە دژی حکومەت دەڵێنەوە و بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتوون.

.

هاوکات ئاماژە بەوە دەکرێت، خۆپیشاندانەکە لەسەر پردی کۆماری گرژی تێکەوتووە  کە هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک ڕێژ و گولەی پلاستیکی و ڕاستەقینەش دژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن و بەوهۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.

.

ئەمە لەکاتێکدایە لە شەوی ڕابردووەوە، هەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە و بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا، هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین بەڵێنی چاکسازیداوە، بەڵام خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل