fbpx
Shadow Shadow

قوربانى هەیە

خۆپیشاندەرانی بەغداد پردی ئەحراریان داخست و گرژی دروست بوە

11:41 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانەکانی بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراق دەستیانپێکردەوە، بەگوێرەی میدیاکان، خۆپیشاندەران پردی ئەحراریان کۆنتڕۆڵکردووە و هێزە ئەمنییەکانیش لەڕێگەی گازى فرمێسکڕێژەوە دەیانەوێت بڵاوەیان پێبکەن.

,

ئەمڕۆ هەینی، 22ی تشرینی دووەمی 2019، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، خۆپیشاندان لە بەغداد، کەربەلا، ناسڕییە و بەسڕە دەستیپێکردووەتەوە و لە بەغدادیش خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوبەڕوی یەکتر بوونەتەوە.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەغداد خۆپیشاندەران بەتەواوی پردی ئەحراریان داخستوە و هاتوچۆ تێیدا پەکی کەوتوە، هێزە ئەمنییەکانیش لەڕێگەی بۆمبی گازی فرمێسکڕێژەوە دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.

,

ئەوەش خراوەتەڕو، پێدەچێت لە دوای نوێژی هەینییەوە خۆپیشاندانەکان فراونتر بن و خۆپیشاندەران باس لە خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکەن لەوکاتەدا.

,

لە ئەنجامى ئەو توندوتیژییانەش، بەگوێرەى ئامارە نافەرمییەکان دەیان خۆپیشاندەر بریندار بوون، لە ئەنجامى کاریگەرى گازى فرمێسکڕێژیشەوە چەند خۆپیشاندەرێک توشى تەنگەنەفەسى بوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل