fbpx
Shadow Shadow

"تا ئێستا 27 بارەگا سوتێندراون"

خۆپیشاندەرانى عێراق ڕقى خۆیان بە بارەگا حکومى و حیزبییەکان دەڕێژن

20:05 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌ره‌تا خۆپیشاندانەکان له ‌شارى به‌غداد ده‌ستیانپێكرد و پردى كۆمار و قادسیه‌ داخران و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز ڕۆشتن و چه‌ند ئاگرێكیش له‌ناوچه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌، پاشتر له ‌شاره‌كانى دیکەى عێراق خۆپیشاندان ده‌ستیانپێكرد و خۆپیشانده‌ران چونه‌ سه‌ر باره‌گاى حیزب و بینا حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌كیان لێ سوتاندن، بەگوێرەى ئامارى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقیش 27 بارەگاى حکومى و حیزبى سوتێندراون.

,

لە پارێزگاى موسه‌نا، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران چونه‌ سه‌ر باره‌گاى عه‌سائیب و ڕه‌وتى حیكمه‌، بزوتنه‌وه‌ى به‌شائیر و حیزبى فه‌زیله‌ و ڕێكخراوى به‌د‌ر، هه‌روەها باره‌گاى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و سەرجەمیانیان سوتاند.

,

لە پارێزگاى واسیت، باره‌گاى حیزبى ده‌عوه‌ سوتێندرا و خۆپیشانده‌ران چونه‌ سه‌ر ماڵى پارێزگار و هه‌وڵى سوتاندیاندا‌، هه‌ر‌وه‌ها نوسینگه‌ى كازم سه‌یادى په‌رله‌مانتار و نوسینگه‌ى په‌رله‌مانتارانى حیزبى ده‌عوه‌ لەلایەن خۆپیشاندەرانى شارەکەوە سوتێندران.

,

له ‌شارى سه‌ماوه‌ش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ و باره‌گاى حیزبى فه‌زیله‌ سوتێندراون‌.

,

له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانى ز‌یقار و به‌سڕه‌ و نه‌جه‌فیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بیناى پارێزگاى و ئەنجومەنى پارێزگاى سوتێندراون، له‌ شارى دیوانییه‌ش چه‌ند بینایه‌كى حكومى ئاگریان تێبه‌ردراوه‌.

,

بەگوێرەى دواین ڕاگەیەندراوى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقیش، کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى عێراق تا ئێستا 27 بارەگاى حکومى و حیزبى سوتێندراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل