fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کوشتن و ڕفاندن

خۆپیشاندەرانى عێراق لە ژێر هەڕەشەى چەکى بێدەنگدان

16:06 شه‌ممه‌ 15 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندەرێک لە نزیک گۆڕەپانى سەرەکى خۆپیشاندانەکان لە بەغداى پایتەخت بە چەکى بێدەنگ لەناو خێمەکەیدا کوژرا، سێ خۆپیشاندەرى دیکەش لە ناوچە جیاجیاکانى بەغدا ڕفێنران.

.

ئاژانسى فرانس پرێس لەزارى چەند سەرچاوەیەکى پزیشکى و ئەمنییەوە گواستییەوە، شەوى ڕابردوو چەند چەکدارێکى نەناسراو چونەتە خێمەى خۆپیشاندەرێک لە نزیک گۆڕەپانى تەحریر و بە چەکى بێدەنگ کوشتویانە.

.

یەکێک لە خۆپیشاندەران وتى چەند کەسێکى بینیوە کە لە نزیک خێمەکە کۆبوونەتەوە و تەرمى خۆپیشاندەرەکەیان لە خێمەکە دەرهێناوە و بۆ نەخۆشخانە گواستویانەتەوە.

.

لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا چەندین هێرش کراوەتە سەر خۆپیشاندەدران، بەتایبەتى خۆپیشاندەرانى بەغدا، بەڵام خۆپیشاندەران سورن لەسەر بەردەوامیدان بە ناڕەزاییەکانیان.

.

دوێنێ هەینى چەند شایەتحاڵێک لە گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا بە ناس کوردیان ڕاگەیاندبوو کە خێمەى “پاڵەوانانى ئۆکتۆبەر” لە گۆڕەپانى تەحریر روبەڕووى هێرش بووەتەوە بە چەقۆ و دارى کارەبایی، لەلایەن میلیشیاکان و مافیاکانەوە.

.

باسیان لەوەشکرد، بەهۆى هێرشەکەوە، چالاکێک بە سەختى برینداربووە و چالاکێکى دیکەش چوار چەقۆى بەرکەوتووە.

.

لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا، نزیکەى 550 خۆپیشاندەر کوژراون، کە زۆرینەیان خۆپیشاندەرانى گەنج بوون، هەروەها نزیکەى سێ هەزارى دیکەش برینداربوون.

.

چالاکانى خۆپیشاندانەکان دەڵێن روبەڕووى هەڵمەتى تیرۆرکردن و ڕفاندن بوونەتەوە بەدرێژایی چوار مانگى ڕابردوو، بۆ رێگریکردن لە بەردەوامى خۆپیشاندانەکان، بەبێ ئەوەى ئەنجامدەرانى ئەو کارانە دەستگیربکرێن.

.

بەوتەى سەرچاوەیەکى ئەمنى، سێ چالاکوان ڕۆژانى هەینى و شەممە ڕفێنراون لە ناوچە جیاجیاکانى بەغدا.

.

نەتەوەیەکگرتووەکان گروپە چەکدارەکان تۆمەتباردەکات بەوەى لە پشت هەوڵەکانى ڕفاندن و تیرۆرکردن و هەڕەشەکردنەوەن لە چالاکان، بۆ سەرکوتکردنى ئەو خۆپیشاندانانەى کە ئەو وڵاتە ماوەى چەند مانگێکە بەخۆوەى دەبینێت.

.

کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراقى هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە 2700 چالاکوان دەستبەسەرکراون و تا ئێستا زیاتر لە 300 کەسیان لە زینداندان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل