fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەرانى تەحریر داوایەک ئاڕاستەى هاووڵاتیانى کوردستان دەکەن

15:49 شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا داواى رۆشتنى حکومەتى “قەناس بەدەستەکان” دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن “ستەمکاران”ى دەسەڵات لەکۆشکى تاریکیدا کۆبوونەتەوە بۆ پینە و پەڕۆکردنى کۆمەڵێک کارى حکومەت کە دەستى بە خوێنى هاووڵاتیان سوورە.

.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه،‌ 23ى تشرینى دووەمى 2019)،  خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و  ئاماژە بەوە دەکەن “گه‌رچى خۆپیشانده‌ران داواى ڕۆشتنى حكومه‌تى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان ده‌كه‌ن پێش هه‌ر دانیشتن و ڕێكکه‌وتنێك به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكى گه‌نده‌ڵى سیاسى سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتیش سڵ له‌كوشتنى خۆپیشانده‌ران و سه‌ركوتكردنیان ناكاته‌وه”‌.

.

خۆپیشانده‌رانى گۆڕە‌پانى ته‌حریر روونیانکردۆتەوە “كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تێكدا كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنى هاووڵاتیانى كرده‌وه‌یه‌كى ناشیرینه‌ و سوكایه‌تیكردنه‌ به‌خوێنى قوربانیان، ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ ناڕازییه‌ ڕە‌سه‌نه‌كان كه‌ گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى ڕە‌تده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ژمار ناكرێن

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پاساوى مانه‌وه‌یان بۆ بوونى هه‌ڵبژاردنێكى ساخته‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ى عێراقیه‌كان بایكۆتیان کردووە”.

.

داواش لە هاووڵاتیانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەن “له‌دژى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خۆپیشاندانى ملیۆنى سازبكه‌ن و شه‌رعیه‌ت له‌هه‌موو حزبه‌ ساخته‌چیه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه‌ و به‌و  چاكسازییه‌ ڕوكه‌شانه‌ى كه‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ مانه‌وه‌یان باسى ده‌كه‌ن ڕە‌تبكه‌نه‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل