fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

خۆپیشاندەرانى بەغدا و ناسرییه‌ بە خوێن بەڵێننامه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌ “مه‌یدانه‌كه‌ چۆڵ ناكه‌ین”

09:07 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

 

ناس کورد-

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانى مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا بەخوێن بەڵێننامەیەکیان بۆ خۆپیشاندەرانى مەیدانى حبوبى لەشارى ناسریەى ناوەندى پارێزگاى زیقار واژۆ کرد و له‌ وه‌ڵامی ئه‌واندا خۆپیشانده‌رانی ناسریه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ڵێننامه‌یه‌كی به‌خوێن نوسراویان ئاڕاسته‌ كردن.

.

لە هه‌ردو بەڵێننامەکەدا کە وێنەكانی دەست “ناس کورد” کەوتوە هاتوە، بەخوێن بەڵێننامە واژۆ دەکەین کە بەردەوام دەبین لە شۆڕشەکەمان تا کۆتا دڵۆپى خوێن.

.

لەبەڵێننامەکەدا  ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “به‌ڵێننامه‌كه‌، وەک وەفایەکه‌ بۆ خوێنى شەهیدان و سەرخستنى سته‌ملێکراوان بەسەر سته‌مكاراندا، خودا شاهیدە لەسەر ئەوەى دەیڵێین”.

.

دواى راسپاردنى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و شوێنگرتنەوەى عادل عەبدولمەهدى ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانى گۆڕه‌پانه‌كانی بەغداو ناسریەو چەند پارێزگایەکى ترى عیراق ناوبراویان رەتکردەوەو پێیان وایە پاڵێوراوى حزبە سیاسیەکان و ئێرانە.

خۆپیشاندەرانى بەغدا و ناسرییه‌ بە خوێن بەڵێننامه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌ "مه‌یدانه‌كه‌ چۆڵ ناكه‌ین" خۆپیشاندەرانى بەغدا و ناسرییه‌ بە خوێن بەڵێننامه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌ "مه‌یدانه‌كه‌ چۆڵ ناكه‌ین"

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل