fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەرانى بەغدا سێیەم پردیان کۆنتڕۆڵکردەوە

09:16 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندەرانى بەغدا دەستیان بەسەر سێیەم پردى نزیک ناوچەى سەوزدا گرت، دواى ئەوەى ژمارەى خۆپیشاندەران ڕوویان لە زیادبوون کردەوە، لە گەورەترین شەپۆلى خۆپیشانداندا کە دژى حکومەت سەریهەڵداوە.

.

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، دوێنێ یەکشەممە هێزە ئەمنییەکان گازى فرمێسکڕێژ و بۆمبى دەنگیان بەکارهێناوە، بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونى خۆپیشاندەران بەسەر پردى ئەحراردا لەناوەڕاستى بەغدا کە کەوتووەتەوە دەست خۆپیشاندەران، تا خۆپیشاندەران نەتوانن خۆیان بگەیەننە ناوچەى سەوز کە بارەگاى حکومەت و وەزارەت و باڵیۆزخانەکانى تێدایە.

..

شەوى ڕابردووش چەند موشەکێک ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کران و سەرچاوەیەکى ئەمنی ڕایگەیاند، یەکێک لە موشەکەکان لە ناوچەکە کەوتوەتەخوارەوە و زیانەکانیشى نەزاندراون.

.

ڕۆژى شەممە خۆپیشاندەران توانیان دەستبگرنەوە بەسەر بەشێک لە پردى سنک و بینایەکى نزیک پردەکە، کە هێزە ئەمنییەکان پێش هەفتەیەک خۆپیشاندەرانیان لەو شوێنە دورخستبووەوە. خۆپیشاندەران هەروەها لە 25ى تشرینى یەکەمەوە دەستیان بەسەر پردى کۆماریدا گرتووە.

.

لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە لە تشرینى یەکەمەوە تا ئێستا، لە بەغدا و پارێزگاکانى باشورى عێراق کە بەگەورەترین خۆپیشاندان دادەنرێن لەدواى ڕوخانى ڕژێمى سەدام حوسەینەوە، زیاتر لە 300 کەس کوژراون و هەزارانى دیکەش برینداربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل