fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا سزاى بەسەر وەزیرێکى ئێراندا سەپاند

خۆپیشاندەرانى ئێران وەڵامى تویتەکەى پۆمپیۆ دەدەنەوە

18:57 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

خۆپیشاندەرانى ئێران بە بڵاوکردنەوەى وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی، وەڵامى تویتەکەى مایک پۆمپیۆ دەدەنەوە، ئەمریکاش سزاى بەسەر وەزیرى پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیانى ئێراندا سەپاند.

.

مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەمڕۆ لە تویتێکدا بەزمانى فارسى و ئینگلیزى داواى لە خۆپیشاندەرانى ئێران کرد، وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی و زانیارى لەبارەى سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکان بڵاوبکەنەوە لەلایەن حکومەتى ئەو وڵاتەوە، تا ئەنجامدەرانى سزا بدەن.

دواى داواکەى پۆمپیۆ، بەشێک لە خۆپیشاندەران دەستیانکرد بە بڵاوکردنەوەى وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی کوشتن و سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران لە شارەکانى ئێران.

.

چالاکوانێکى سیاسی ئەو وڵاتە گرتەیەکى ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا بریندارکردنى خۆپیشاندەران نیشاندەدات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

دەسەڵاتدارانى ئێران دواى کەمتر لە 24 کاتژمێر لە سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان، هێڵى ئینتەرنێتیان لە هاوڵاتییان بڕى، بەڵام هەندێک لە چالاکوانان بەردەوامن لە دزەپێکردنى ڤیدیۆی سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران و بڵاوکردنەوەیان.

لاى خۆیەوە، وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا ڕایگەیاند، سزاى بەسەر محەمەد جەواد ئازەرى وەزیرى پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیانى ئێراندا سەپاندووە، بەهۆى سانسۆرکردنى ئینتەرنێتەوە.

.

ماوەى هەفتەیەکە خۆپیشاندان لە ئێران سەریهەڵداوە بەهۆى گرانکردنى نرخى سوتەمەنى لەلایەن حکومەتى ئەو وڵاتەوە.

.

بەپێی ئامارەکانى ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە لانى کەم 106 کەس کوژراون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل