fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشانده‌رانى عێراق بۆ گەلى ئێران: كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕ‌ژێمه‌دا هەیە کە پشتیوانى گه‌نده‌ڵ و دز و تاوانباران ده‌كات

10:51 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

خۆپیشانده‌رانى عێراق لەپەیامێکدا بۆ گەلى ئێران ڕایدەگەیەنن، ئەوان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه‌ى ئێراندا هه‌یه‌ كه‌ پاڵپشتى لە “گه‌نده‌ڵكار و دز و تاوانباره‌ عێراقیه‌كان” ده‌كات، داواش له‌خه‌ڵكى عێراق ده‌كه‌ن به‌شدارى ماته‌مگێرانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر بكه‌ن كه‌ بۆ ڕێزلێنان له‌قوربانیان سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

.

لە پەیامەکەیاندا بۆ گه‌لى ئێران کە به‌هه‌ر سێ زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و فارسى و ئینگلیزى بڵاویانکردوەتەوە، خۆپیشانده‌رانى عێراق ده‌ڵێن “ده‌بینن له‌م ڕۆژانه‌دا عێراقیه‌كان ڕاپه‌ڕیون و ده‌نگى دروشمى گه‌نجانى ناڕازى دژى حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌بیستن هاوكات گوێتان له‌به‌شێك ئه‌و دروشمانه‌یه‌ كه‌ دژى ئێران ده‌وترێن”.

.

ده‌شڵێن “گرنگه‌ ئه‌وه‌یە بزانن ئه‌وان خۆشەویستیان بۆ گه‌لى ئێران هه‌یه‌ به‌ڵام كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕ‌ژێمه‌ى ئێراندا هه‌یه‌ كه‌ پاڵپشتى گه‌نده‌ڵكاران و تاوانباران و بكوژان ده‌كات له‌عێراقدا و ده‌یانشارێته‌وه‌”.

.

خۆپیشانده‌رانى عێراق جەختدەکەنەوە، هه‌وڵده‌ده‌ن كۆتایى به‌حوكمى “ده‌سه‌ڵاتداره‌ دزه‌كانیان” بهێنن و ده‌شیانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ گه‌لى ئێراندا هه‌بێت كه‌ ئه‌وانیش شایسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدار و ڕ‌ژێمێكى دادپه‌روه‌ر و شارستانین.

.

هاوكات بەهۆى کوژران و برینداربوونى چەند خۆپیشاندەرێک بەهۆى تەقینەوەکەى شەوى ڕابردووى بەغداوە، خۆپیشاندەران ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندووە، “بەته‌واوە ئه‌وه‌ ڕونبووەتەوە دواى وتاره‌كه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران به‌چه‌ك و بۆمبى جیاواز ده‌ستىپێىكردووە، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا مه‌رجه‌عیه‌تیش داواى ده‌ستدرێژینه‌كردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانى كردووە”.

.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ به‌شه‌رع و یاسا كوشتنى خۆپیشانده‌ر حه‌رامه‌، وه‌ڵامى ده‌سه‌ڵاتداران ‌سه‌ركوتكردن و كوشتن بووە، له‌گۆڕه‌پانى خه‌لانى ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ر كرا و چوار كه‌س كوژران و ده‌یانى تریش بریندار بوون.

.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى خۆپیشانده‌رانى عێراقدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ “بێده‌ربه‌ستى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر و ئه‌و ڕێگایانه‌شى كه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌رى ئاماژه‌یه‌كى دیاره‌ كه‌ حكومه‌ت نایه‌وێت خۆپیشانده‌ران بپارێزیت كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌ركى سه‌ره‌كى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیه‌تى، ته‌قینه‌وه‌كانى دوێنێ شه‌ویش به‌ڵگه‌یه‌كى تره‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌.”

.

به‌لاى خۆپیشانده‌رانى عێراقه‌وه‌، ئاهه‌نگ گێڕان و گردبوونه‌وه‌ى ملیۆنى به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هەڵبژارده‌ى عێراقه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وانه‌شى كه‌ له‌گه‌ڵیدان توڕه‌ كردووه‌ و ئه‌و خۆشى و خرۆشه‌یان بۆ ترساندن و خوێنڕشتن له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌ گۆڕى.

.

له‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا خۆپیشانده‌رانى به‌غدا داوا ده‌كه‌ن بۆ ڕێز گرتن له‌قوربانیانیى ڕۆژى هه‌ینى خه‌ڵكى به‌شداریان له‌گه‌ڵدا بكات و دەڵێن كاتژمێرى حه‌وتى ئه‌م ئێواره‌یه‌ش له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر چه‌ند خوله‌كێك بۆ گیانى قوربانیان ماته‌م ده‌گێڕن.

.

خۆپیشانده‌رانى به‌غدا به‌ڵێنى ئه‌وه‌شیانداوه‌ كۆڵنەده‌ن تا نیشتیمان بڕیارى خۆى نه‌دات.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل