fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشانده‌رانى ئوم قه‌سر ده‌روازه‌ گرنگەکانى ئه‌و به‌نده‌ره‌یان داخست

15:38 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسێکى هەواڵى جیهانى بڵاوى کردەوە “دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ گازى فرمێسكڕێژ له‌دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراوه‌، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌، 2ى تشرینى دووەمى 2019 خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌كانى به‌نده‌ره‌كه‌یان داخست”.

.

ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى ئه‌منى عێراقه‌وه‌ ئاماژەى بەوە کرد، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ئەو ده‌روازه‌ سه‌ره‌كیانەى كه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر به‌نده‌رى ئوم قه‌سر داخستووه‌.

.

به‌رپرسى به‌نده‌ره‌كه‌ش به‌ئاژانسه‌كه‌ى وتووه “چه‌ند هێڵێكى بارهه‌ڵگرى جیهانیى به‌هۆى داخستنى ده‌روازه‌كانى به‌نده‌ره‌كه‌وه‌ ڕاگیراوون”.

.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)‌، ژماره‌یه‌كى تر له‌خۆپیشانده‌ران ئەو رێگە سەرەکییەیان داخست كه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى ناوچه‌كه‌ و ڕێگه‌یان له‌كارمه‌ندانى كۆمپانیاكه‌ گرتووه‌ بچنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

.

له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانه‌كانى عێراق هاووڵاتیانى ناوچه‌ى ئوم قه‌سڕیش به‌شدارى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى کرد له‌دژى گه‌نده‌ڵى و كه‌مى خزمه‌تگوزاریه‌كان، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانى ناوچه‌كه‌ش له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌كه‌دا نزیكه‌ى 30 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیەكانه‌وه‌ بریندار كراون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل