fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکردەوە و  سێ کەسى دیکە کوژران

17:26 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد –

خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى شارى بەغدا دەستى پێکردەوە و سێ خۆپیشاندەریش کوژرا.

.

سەرلەنوێ و لە سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ  (شەممە، 5ی تشرینی یەکەمى 2019)، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا دەستی پێکردەوە و بەگوێرەى میدیاکانى عێراق لەئێستادا سەدان خۆپیشاندەر لە چوار دەوری گۆڕەپانی تەحریر  و شەقامەکانی بەغدای نوێ و زەعفەرانیە کۆبوونەتەوە و هەوڵی گەیشتن بە گۆڕەپانی تەحریر، دەدەن.

.

میدیاکانى عێراق ئاماژە بەوە دەکەن”ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان  لە چوار دەوری خۆپیشدەران کۆبوونەتەوە و بەتوندی بەربەست بۆ خۆپیشاندەران دروست دەکەن تا نەگەنە گۆڕەپانی تەحریر”.

.

بەگوێرەى میدیاکان ” بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکان توندوتیژییان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامداوە و تەقەشیان لە خۆپشاندەران کردوە”.

.

ئاماژە بەوەش کراوە “بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە چالاکوانێکی بەغدا بەناوی مستەفا مالیکی و دوو خۆپیشاندەری دیکەش لە بەغدا کوژران”.

.

هاوکات لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە خۆپیشاندان لە شەقامی واکبی پارێزگای دیوانیە دەستیپێکردووەتەوە و خۆپیشاندەران بەرەو باڵەخانەى پارێزگای دیوانیە، دەچن.

.

دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (شەممە) شارەکانی بەغدا پێ دەنێتە پێنجەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکان و تا ئێستا بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق 96 خۆپیشاندەر کوژراوون و زیاتر لە 1300 کەسی دیکەش بریندار بوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل