fbpx
Shadow Shadow

کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە

خۆپیشاندان لە شارى بەغدا دەستى پێکردەوە

16:58 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

ئاژانسێکى هەواڵى جیهانى لەسەر زارى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیس و تەندروستى شارى بەغدا دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانى لەشارى بەغدا و کوژران و برینداربوونى ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرى بڵاوکردەوە.

.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، لەسەر زارى بەڕێوبەرایەتی پۆلیس و تەندروستی بەغدا بڵاوى کردەوە “ئەمڕۆ (پێنجشەممە،7ی تشرینی دووەمی 2019)، بەهۆی ده‌ستڕێژی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق، چوار خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا کوژران و 35 خۆپیشاندەر بریندار بوون”.

.

پێشتر میدیا عێراقییەکان هەواڵى پێکداهەڵپژانى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانى لە شەقامى رەشید لەشارى بەغدا و ناوچەى سەوز، بڵاوکردەوە.

.

بەگوێرەى میدیاکانى عێراق، خۆپیشاندەران ویستوویانه‌ به‌ربه‌سته‌ کۆنکرێتییه‌کانی شه‌قامی ره‌شید ببه‌زێنن و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانیش به‌ فیشه‌ک و ته‌قه‌کردن رێگریان لێکردوون.

.

لەسه‌ره‌تای مانگی تشرینی یەکەمەوە، شه‌پۆلێکی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌ عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و هاووڵاتیان داوای چاکسازی و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌که‌ن و بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانەوە زیاتر له‌280 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر لە 11 هەزار کەسیش برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل