fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندان لە بەغدا دەستی پێکردەوە و خۆپیشاندەران دەیانەوێ بگەنە گۆڕەپانى تەحریر

19:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

سەرلەنوێ ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە نزیک شەقامەکانی زەعفەرانیە و شەقامەکانی چوار دەوری گۆڕەپانی تەحریر، خۆپیشاندان  دەستی پێکردەوە.

.

بەگوێرەى میدیاکانى عێراق، خۆپیشاندەران دەیانەوێت بگەنە گۆڕەپانی تەحریر کە نزیکترین ناوچەیە لە ناوچەی سەوزی بەغداوە.

.

بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان زۆر بەتوندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و تەقەیان لێکردوون.

.

لەرۆژى (سێشەممە)ى رابردوەوە لە شارى بەغدا و چەند شارێکى ترى عێراق خۆپیشاندان دەستى پێکرد و خۆپیشاندەران داواى چاکسازى و دابینکردنى هەلى کار دەکەن.

.

بەگوێرەى دواین ئاماریش کە وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاوى کردەوە لە خۆپیشاندانەکانی پێنج ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی عێراقدا، 104 کەس لە خۆپیشاندەران کوژراوون و هەروەها زیاتر لە شەش هەزار کەسیش بریندار بوون.

.

هاوکات هەر ئەمڕۆش فەلاح جەزائیری پارێزگاری بەغداد دەستیلەکارکێشایەوە و ئەنجومەنی پارێزگاش دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵکرد.

.

هەروەها بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کارەکانی ئەنجومەنی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەڵپەسارد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل