fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندانەکان ژمارەیەک بڕیاریان بە سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق دەرکرد

09:28 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەسەر پێشنیازی بەرهەم ساڵح، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و سەرۆکی پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و ئەنجومەنی ئاسایشیش قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.

,

شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی تایبەت لەنێوان، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچو، تیایدا تاووتوێی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو کرا و چەندین بڕیاێکیش دەکران.

,

بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەکە کە دەست ناس کورد کەوتوە “ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ دڵنیاییکردنەوە بوە لە جێبەجێکردنی داواکانی خۆپیشاندەران و یاسای گرەنتی کۆمەڵایەتی و پێکهێنانی ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی بۆ گرەنتی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری و دامەزراندن”.

,

لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە گرنگی ڕێزگرتن لە بنەماکانی دیموکراتی و مافی هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندەران و ئازادی مافی ڕادەربڕین، هەروەها توندوتیژی نەکردن بەرامبەر خۆپیشاندەران.

,

بڕیاریشدراوە هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی بەرپرسیاریەتی ڕوبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندانەکان لەئەستۆ بگرن و ئەوان بەرپرسیار دەبن لە ڕەوشی ئاسایشی وڵات و پاراستنی خۆپیشاندەران، هەروەها دەبێت بەشێوەیەکی هێمنانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن.

,

کۆبونەوەکە بڕیاریشیداوە بە وردی لێکۆڵینەوە بکرێت لە ڕوداوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو و دەشبێت جەختبکرێتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێزگرتن لە یاسا و هەروەها قەدەغەکردنی بەرکارهێنانی هیزی خۆسەپێنین لە خۆپیشاندانەکان.

,

هاوکات فراکسیۆنێکی نیشتیمانی لەپەرلەمانەوە دروست دەکرێت، بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازی و توندکردنەوەی چاودێریکردنی کەیسەکانی گەندەڵی.

,

بەشێکى دیکەى بڕیارەکان بریتین لە:

,

یەکەم: دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان خۆپیشاندەران و حکومەت و داواکراوە نوێنەری خۆپیشداندەران بچێتە لای حکومەت و بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەپێناوی چاکسازی و گۆڕانکارى و ئاشتی و ئاسایش، بەوهۆیەشەوە لیژنەیەکی فەرمی پەرلەمانی پێکدیت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران.

,

دووەم: حکومەت و پەرلەمان پشتیوانی وردبینی دەکات لە پڕۆژە نیشتیمانییەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران.

,

سێهەم: جێبەجێکردنی یاسای ئەنجومەنی بیناسازی و یاسای گرەنتی کۆمەڵایەتی و پێکهێنانی لیژنەیەکی خزمەتی بۆ بەڕیوەبردنی کارەکان بەشێوەیەکی شەفاف.

,

‏‎چوارەم: دەبێت هاوکاری هەبێت لەنێوان حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە خێرا لە کەیسەکانی گەندەڵی و ڕوبەڕوبوونەوەیان.

,

پێنجەم: ڕەخساندنی هەلی کار و کارکردن بۆ باشترکردنی ژیانی گەنجان و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی بەرزیان هەیە لە کەرتی حکومی و بەرهەمهێناندا.

,

شەشەم: زامنکردنی دۆخێکی گونجاو بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ ئەوە پڕۆژەی گەورە لەشارەکانی عێراق جێبەجێ بکەن لەبواری خزمەتگوزاری.

,

حەوتەم: کارکردن بۆ داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ دروستکردنی چەندین یەکەی نیشتەجێکردن بۆ هاوڵاتیان.

,

هەروەها هەو شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران، بڕیاریدا لە کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا، ناسرییە، عمارە، بابل و نەجەف کاری پێبکرێت، تەنیا لە چەند حاڵەتێکی حکومی نەبێت.

,

لەلایەکى دیکەشەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی سەوز بیستراوە.

,

هاوکات، وەزارەتی بەرگری عێراقیش، هێزەکانی سوپای خستە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە، لەپێناو پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و نێردە دیپلۆماتییەکان.

,

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق دەستیپێكردووە و ژمارەی کوژراوان گەیشتوەتە نۆ کەس، زیاتر لە 450کەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل