fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندانەکانی لوبنان شەڕ و ئاژاوەی تێکەوت و دەیان کەس برینداربوون

22:46 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

،

لە ئاکامی هەوڵدانی خۆپیشاندەرانی لوبنان بۆ هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە و دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.

،

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی لوبنان، خۆپیشاندەرانی لوبنان هەوڵیانداوە لە دەرگای سەرەكی پەرلەمان نزیک ببنەوە، بەڵام بە توندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و لە ئاکامدا تێکهەڵپژان لە نێوان هەردوولادا دروست بووە و دەیان کەس لە خۆپیشاندەران برینداربوون.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی گەرم و گازی فرمێسك ڕێژەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە، خۆپیشاندەران بە بەرد ڕووبەڕوویان بوونەتەوە بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر برینداربوون.

،

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەیان خێوەتی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی “ریاز ئەلسوڵح ” کە دەکەوێتە نزیک باڵە خانەی پەرلەمانەوە سوتینراوە و خۆپیشاندەرانیش هێزە ئەمنییەکان بەو کارە تۆمەتبار دەکات و وەزارەتی ناوخۆی لوبنانیش ڕەتیدەکاتەوە.

،

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندان لە ناوچە جیاوازەكانی لوبنان بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی سەربەخۆ دوور لە گەندەڵی و تایفەگەری دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانێت بارودۆخی خراپی ئەو وڵاتە  چارەسەر بکات.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل