fbpx
Shadow Shadow

ئایا خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆتایی هاتووە؟

22:08 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە 25ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان جارێکى تر شاری بەغداد و چەند شارێكی باشوری عێراقی گرتەوە، تا ئێستاش ژمارەى قوربانییەکان ڕێژەیەکى مەترسیدارن.

,

ئەوەى دەبیندرا و میدیا عێراقییەکان چاویان لەسەرى بو، ئەوەبو لە خۆپیشاندانەکاندا دروشم دژى ئێران دەوترایەوە و داوا دەکرا “ئێران دەستى لە کاروبارى وڵاتەکە دووربخاتەوە”، لەگەڵ چەند دروشمێکى ترى نیشتیمانى کە تا خۆرئاوابوون لە گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندانەکان دەوترانەوە.

,

ئایا خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆتایی هاتووە؟

,

ئایا خۆپیشاندانەکان فراوان دەبن یان خۆریان ئاوا دەبێت؟

چالاکوانان و کاربەدەستان لەبارەى پەرەسەندنى خۆپیشاندانەکان دوو ڕاى جیاوازیان هەیە، بەشێکى زۆرى چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان پێیانوایە خۆپیشاندانەکان پاش چەند جوڵەیەکى سیاسی فروانتر بوونەتەوە.

,

لەوباریەوە ئەحمەد خزر، چالاکوانی مەدەنی و بەشداربوی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادى پایتەختى عێراق تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تا دێت خۆپیشاندانەکان تاودەسێنن و زیاتر فراوان دەبن، بەتایبەتی لە پاریزگاکانى دیکەی عێراق”.

,

ئەو چالاکوانە ئەوەشى وت: “چاوی کامێراکان تەنها گۆڕەپانی تەحریر دەبینن، فراوانبوونی ئاپۆڕای خۆپیشاندانەکان و مانگرتن و داخستنی فەرمانگاکانی حکومەت لە شارەکانی دیکە نابینن”.

,

“داپلۆسین و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کاریگەری هەبوە لە سەر قەتیسکردنی خۆپیشاندانەکان، تاڕادەیەک بەرەو خاوبوونەوە دەچو، بەڵام پشتگیری نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا بۆ داواکاری مافی ڕەوای خۆپیشاندەران، گڕوتینێکی زیاتری بەخشی بە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان”، ئەحمەد خزر واى وت.

 

ئایا خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆتایی هاتووە؟

,

لەلایەکى ترەوە، چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی شاری نەجەف پێیوایە، خۆپیشاندانەکان تاڕادایەکی زۆر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لێواری کۆتاییپێهینان بوون لەلایەن حکومەتەوە، بەڵام پشتگیری مەرجەعییەت و نەتەوەیەکگرتووەکان جارێکی دیکە خۆپیشاندەرانی گەڕاندەوە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکان.

,

حوسام کەعبی، چالاکوانی مەدەنی خۆپیشاندانەکان لە شاری نەجەف، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “حکومەت گرەوی لەسەر کات دەکرد لەبارەى بێزاربوونی خۆپیشاندەران و چونەوەیان بۆ ماڵەوە، لەهەمانکاتیشدا هەوڵیدا لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ترس لەنێو خۆپیشاندەران، بڵاوە بە ئاپۆڕاکان بکات، ئەوەش لەڕێگەی کوکردنەوەی زانیاری لەسەر چالاکوانانی نێو خۆپیشاندانەکان لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە”.

,

وتیشی، داکۆکیکردنی مەرجەعییەتی باڵای نەجەف لە خۆپیشاندەران ڕۆڵێکی باڵای هەبوە لە دووبارە فراوانبوونی بازنەى خۆپیشاندانەکان، بەتایبەتی دوای کۆبوونەوەی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ سیستانی.

,

محەمەد شەریفی، چالاکوانێکى شاری کەربەلا و ئامادەبوى خۆپیشاندانەکان بۆ ناس کورد ئەوەى ڕونکردەوە، پشتگیری مەرجەعییەتى باڵاى شیعە و کۆشکی سپی بۆ خۆپیشاندانەکان، ترس لە دڵی خۆپیشاندەران نەهێشت، دەشڵێت، ئەوانەی کە بیریان لەو دەکردەوە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان بەجێبهێڵن ئێستا سورن لەسەر مانەوە و بەردەوامبوون لە داوکارییەکانیان.

,

بەڕاى ئەو چالاکوانە، ئێستا “دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی”، بوەتە داواکارى یەکەمى خۆپیشاندەران و لەگەڵ داوایەکى سەرەکى کە ڕادەستکردنى “بکوژانی خۆپیشاندەران”ە.

,

ئەوەشی خستەڕو، بەردەوام دەبن لە دەربڕینى ناڕەزایەتى تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان سەبارەت بە باشكردنی خزمەتگوزاری، ڕەخساندنی دەرفەتی كار، سزادانی گەندەڵكاران جێبەجێ دەكرێن.

 

ئایا خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆتایی هاتووە؟

,

هەرچەندە ئەو چالاکوانانە و خۆپیشاندەران و بەشێک لە ڕێکخراوە جیهانییەکانیش، ھێزە ئەمنی و چەکدارییەکان بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بەڕاستەوخۆیی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و توندووتیژییان ئەنجامداوە، بەڵام حكومەت زۆرجار بانگەشەی ئەوەى کردووە، كارمەندانی ئەمنی و خۆپیشاندەران لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا بوونەتە ئامانجی خەلکانێکی “تێکدەر”.

,

ئەمڕۆ 11ی تشرینی دووەم، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی عەلی سیستانی کرد، دواتر ئاشکرایکرد: “سیستانی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، نابێت توندووتیژی لەدژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکرێت”.

,

هاوکات سەبارەت بەو پرسە کۆشکى سپى ئەمریکا هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا وتى: “عێراقییەکان دەستەوەستان ناوەستن بەرامبەر بە تاڵانبردنى داهاتەکانیان لەلایەن ڕژێمى ئێران و بەکارهێنانى گروپە چەکدارەکان بۆ ڕێگرى لە دەربڕینى بۆچوونەکانیان بەشێوەى ئاشتییانە”.

,

کۆشکى سپى ئەوەشى خستوەتەڕو: “سەرەڕاى بە ئامانجگرتنیان بەشێوەى توندووتیژ و بێبەشکردنیان لە گەیشتنیان بە هێڵەکانى ئینتەرنێت، گەلى عێراق دەنگى دەبیسترێت کە داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و چاکسازییی هەڵبژاردن دەکەن”.

 

ئایا خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆتایی هاتووە؟

,

بەڵام لەلایەکى ترەوە، عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەشێک لە خۆپیشاندەران تاڵانی و دزی و کارى تێکدەرانە ئەنجامدەدەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان، هەروەها لەناوەڕاستی بەغداد بەتەواوەتی جموجوڵی هاتوچۆکردنیان ڕاگرتوە”.

,

خەڵەف وتیشی: “چەند لایەنێک کە لەنێو خۆپیشاندەرانن گومانی ئەوەیان لێدەکرێت کە لەناو مەتعەم تورکییدا سەرقاڵی دروستکردنی مادەی تەقەمەنی بن بۆ ئەوەی باڵەخانەکە بتەقێننەوە و هەموو ئەو کەسانەی لەباڵەخانەکەدایە بکوژن، هەروەها بەشێکی دیکە لە خۆپیشاندەران لەسەر ئەو باڵەخانە نزیکەکانی گۆڕەپانی خەیلانی لەناوەڕاستی بەغداد کاری تێکدەرانە دەکەن”.

,

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باسی لەوەشکردووە: “خۆپیشاندەران نارنجۆکی دەنگی، چەک، چەقۆ، کەتەر و مۆلۆتۆڤیان دژ بەهێزە ئەمنییەکان بەکارهێناوە و کاری دیکەی تێکدەرانەشیان کردووە، قوتابخانەیەکیان سوتاندووە و سێ باڵەخانەی حکومەتیشیان لە ناوەڕاستی بەغداد سوتاندووە، بۆیە چەند کەسێکیشمان لەسەر ئەو تۆمەتانە دەستگیرکردووە و نامانەوێت ئەو دۆخە بەو شێوەیە بەردەوام بێت”.

,

ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی عێراق خۆپیشاندەرانى ناسڕییەشی بەوە تۆمەتبار کرد، سێ پردی سەرەکی شارەکەیان داخستوە و ڕێگای هاتوچۆی هاوڵاتییانیان گرتوە.

,

“هێزە ئەمنییەکان تائێستا بەهیچ شێوەیەک هێزیان بەکارنەهێناوە دژی خۆپیشاندەران، بەڵکو ئەوان بۆ پارێزگاری خۆپیشاندەران لەو ناوچەیەن و ئەمڕۆش لە بەغداد تەنها چوار خۆپیشاندەر بە سوکی برینداربوون و ئەوانیش بەخێرایی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان”، وەک عەبدولکەریم خەڵەف وتویەتى.

,

بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانیش کە هەر یەکە لە کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ و لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق و ڕێکخراوە جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە لە 1ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ تا ئێستا ژمارەى کوژراوان لە 300 کەس تێپەڕیوە کە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیشیان تێدایە، لەگەڵ زیاتر لە 11 هەزار بریندار.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل