fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندانەکانی عێراق؛ شەڕی هاشتاگ لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان

18:53 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ پێشتگیری لە خۆپیشاندانی 25ی تشرینى یەکەم کە بڕیارە هەینی بەڕێوە بچێت، بەردەوامە و ئەوەش لەڕێگەی ناردنی نوێنەری سەرۆكوەزیران بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكە كارگێڕییەكان و نوێنەرانی ئەو پارێزگایانەی خۆپیشاندانی تێدا ئەنجام دراوە.

,

لە ئێستادا دوو هاشتاگ لەبارى ئەو خۆپیشاندانانەى کە بڕیارە بەڕێوەبچن بڵاوبوەتەوە، هاوڵاتییان و چالاکوانان هاشتاگى “25ى ئۆکتۆبەر بەڕێوەیە”،  بەکاردێنن، لەبەرامبەریشدا وەزارەتى بەرگری و هێزە ئەمنییەکانى عێراق هاشتاگى “ئەرکى ئێمە پارێزگاریکردنە لە ئێوە”ى بڵاوکردووەتەوە.

,

لیژنە حکومییەکەى تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکانى خۆپیشاندانەکانى پێشو، وێراى ئەوەى دوێنێ سێشەممە ڕاپۆرتى خۆیان بڵاوکردەوە و داواى دادگاییکردنى چەند فەرماندەیەکى سەربازییان کرد، بەڵام ئەو دەرئەنجامانە لەلایەن خەڵکەوە جێی ڕەزامەندى نەبو بەڵکو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێناو، چالاکوانانی عێراق ئەو ئەنجامانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن “25ى ئەم مانگە دەبێت زۆرشت لە عێراقدا بگۆڕدرێت”.

 

خۆپیشاندانەکانی عێراق؛ شەڕی هاشتاگ لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان

,

کەڕاڕ موسەوی، کە یەک لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی شاری کەربلایە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “حکومەت نەیتوانی ئەوە ڕابگەیەنێت کە فەرمانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی بەڕێگەیەکى داپڵۆسێنەر دەرکردووە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنییان کردە قوربانی کە ئەوانە دەسەڵاتی بڕیاردانیان نییە”.

,

موسەوی، ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیک داواکاری سەرەکییان هەیە دەبێت حکومەت بە جدی بەدەم ئەو داواکارییانەیانەوە بچێت، کە داواکارییەکانیان بریتین لە “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە تا ئێستا تەنها ڕاگەیاندن بوە و بەهیچ شێوەیەک نەچوەتە بواری کردارییەوە، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، ڕادەستکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران”.

,

ئەو چالاکوانە وتیشی، گەنجان و چاڵاکوانانی مەدەنی بە هەموو گڕوتینێکەوە چاوەڕێی ڕۆژی 25ى تشرینی یەکەمى 2019ە دەکەن، چەندین چالاکی و هاشتاگیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە، دیارترینیان هاشتاگى”25ى ئۆکتۆبەر بەڕێوەیە”.

,

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکەی عێراقییەکان، وەزارەتی بەرگریی عێراق لەڕێگەی هاشتاگى “ئەرکى ئێمە پارێزگاریکردنە لە ئێوە”، لە هەژمارى فەرمى وەزارەتەکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەوان جیاواز لە خوپیشاندانەکانی ڕابردوو شانبەشانی خۆپیشاندەران دەبن، بەڵام لەڕێگەی پاراستنی ئەمنییەتی ئەوان لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو.

 

خۆپیشاندانەکانی عێراق؛ شەڕی هاشتاگ لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان

,

لەلایەکی دیکەوە، وائل حەسەنی، چاودێری سیاسی عێراقی تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند: “ڕاگەیاندنی چاکسازییەکان لەلایەن حکومەتەوە، تەنها بۆ هیورکردنەوەی خۆپیشاندانەکان بوە و هیچی تر”.

,

وتیشی: “خۆپیشاندران پێیان وایە، هیچ چاکسازییەک ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لەگەڵ بوونی ئەم نوخبە سیاسییەی کە ئێستا فەرمانڕاوایی عێراق دەکەن”.

,

ئەو چاودێرە سیاسییە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئامانجی خۆپیشاندەران تەنها چاکسازی نییە، بەڵکو ئاستی داخوازییەکانیان بەرزبوەتەوە بۆ “گوڕانکارییەکی ڕێشەیی لە سیستمی سیاسی دەوڵەتی عێراق، دوورخستەوەی دەستی حیزب لە کایە سەرەکییەکانی دەوڵەت و ئابوری وڵات”.

 

خۆپیشاندانەکانی عێراق؛ شەڕی هاشتاگ لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان

,

هاوکات ئەمڕۆ، 23ى تشرینی یەکەمی 2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بەگرنگییەکی زۆرەوە گوێڕایەڵی داواکاری خۆپیشاندەرانە، جەختیشی لەوەکردووەتەوە کە ئەوان لە حکومەت سورن لەسەر چارەسەرکردنی هەڵەکانی ڕابردوو.

,

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئێستادا دووچاری فشارێکی زۆر بوونەتەوە بەهۆی ڕوداوەکانی سوریا و مەترسی دزەکردنی داعش بۆ ناوخاکی عێراق، کە دەبێت لەم  کاتە سەختەدا بە هەموو توانایەکەوە داکۆکی لە هێزەکانی سوپا، پۆلیس و پێشمەرگە بکەن.

,

سەرۆکوەزیرانی عێراق، داواشی لەهێزە سیاسییەکان کردووە، هاوکاری حکومەت بن بۆ چارەسەری کێشەکان و ڕێزگرتن لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و دەزگاکانی دەوڵەت.

,

لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە شاری بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراق، خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدرا و نزیکەی ھەفتەیەک بەردەوامییان ھەبوو، خۆپیشاندەران داوای باشترکردنی خزمەتگوزاری گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی ھەلی کاریان دەکرد، دواتر و بەھۆی کەوتنەوەی توندووتیژی و بەکارھێنانی ھێز دژی خۆپیشاندەران، داواکارییەکان گۆڕدران بۆ دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و بەرپرسانی سیاسی وڵات.

,

لەئێستاشدا چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان لە ھەوڵ و ئامادەکاریدان بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژی ھەینی داھاتوودا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل