fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندانەکانى عێراق بەهاى دۆلاریان بەرزکردەوە.. بزانە بووە بە چەند؟

14:39 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەشێوەیەک بەرزبووەوە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2019) نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 122 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە، لە کاتێکدا لە هەفتەکانی ڕابردوودا 100 دۆلار بەرامبەر 120 هەزار دینار بوو.

. . 

وتیشی، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە نرخی دۆلار هاوشێوەی ئێستا بەرزنەبووەتەوە.

ئەو بازرگانەی دراو لە بازاڕى دۆلارەکەی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە خۆپیشاندانەکانی عێراقە، کە دۆلارێکی زۆر کەم لە بانکەوە دەخرێتە بازاڕەوە یاخود هەر ناخرێت، بەو هۆیەشەوە نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت چاوەڕواندەکرێت زیاتریش بەرزببێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی بۆرسەدا، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 121 هەزار و 350 دینار بوو.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل