fbpx
Shadow Shadow

لەنزیک شارى تاران وێنەى عەلى خامنەیى سوتێنرا

خۆپیشاندانەکانى ئێران پەرلەمانى ئەو وڵاتە ناچار بە کۆبوونەوە دەکات

18:56 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تادێت بازنەى خۆپیشاندنەکانی ئێران فراوانتر دەبێت و پریشکى خۆپیشاندانەکان گەیشتە شارى تارانى پایتەخت و خۆپیشاندەران رێگا سەرەکییەکانى ئەو شارەیان داخست و بەهۆیەوە گرفت بۆ هاتووچۆی نێو شارەکە دروستبووە و لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا بڕیارە پەرلەمانى ئەو وڵاتە سبەینێ (یەکشەممە) کۆببێتەوە.

.

کەناڵی”سکای نیوز” بڵاوى کردەوە “خۆپیشاندانەکانی ئێران گەیشتۆتە شارى تاران پایتەختی ئەو وڵاتە و لە ئاکامدا بەشێکی زۆر لەڕێگا سەرەکییەکانی ئەو شارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوون، ماتۆڕ سوارەکان ماتۆڕەکانیان کوژاندۆتەوە لە سەر ئەو ڕێگایەن، بەتایبەتی لەسەر ڕێگای سەرەکی “کەرەم بەند” کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی  ناوچەی پیشەسازی شاری شیراز”.
.

هاوکات لە ئەنجامى رووبەڕووبوونەوەى هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خۆپیشاندەرانى شارى سیرجان لانیکەم دوو کەس کوژراوون و دەیانی دیکەش برینداربوون، هەروەها خۆپیشاندانەکان لە شاری بوشەهر لە باشوری ئێران دەستی پێکردووە و پۆلیسیش بەگازی فرمێسکڕێژ وەڵامی خۆپیشاندەرانیان داوەتەوە.

.

کەناڵى ئەلعەرەبییە گرتەیەکى ڤیدیۆیى خۆپیشاندەرانى ئێرانى بڵاوکردەوە و تیایدا چەند خۆپیشاندەرێک لەنزیک شارى تاران وێنەى عەلى خامنەیى رابەرى شۆڕشى ئیسلامى ئێران دەسوتێنن.

.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، سبەینێ‌ (یەكشەممە) پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەسەر دۆخی وڵات و خۆپیشاندانەكان و كاریگەرییەكانی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین، ئەنجام دەدات.

.

هەروەها داواکاری گشتی ئێران، راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد “حکومەت بە تووندی وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە ئاڵۆزیی، پەشێوی و کاری تێکدرانە ئەنجامدەدن”. ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو خۆپیشاندەرانەی کە هاتوونەتە سەر شەقامەکان بەهۆی زیادبوونی نرخی بەنزین.

.

بەگوێرەی رادیۆى” ڤاردا”ى سەر بە ئۆپۆزسیۆنی ئێران، خۆپیشاندانەکان 37 شاری گرتووەتەوە هاوکات پێگەی” فارس”ی سەر بە پاسداران ئاماژەی بەوەکردووە کە ئاڵۆزییەکان زۆر بە تووندی هەڵکشاون لە ناوچەکانی خوزستان وسیرجان و کرمان لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێران کە دەوڵەمەندترینی ناوچەی نەوت دادەنرێت لەو وڵاتە.

.

زیادکردنى نرخى بەنزین لە 10 هەزار ڕیاڵەوە بۆ 15 هەزار ریال، ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە خۆپیشاندان چەند شارو شارۆچکەیەکی ئێرانى گرتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل