fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندانه‌كانى عێراق دژى حزبه‌كانە نه‌ك ته‌نها حكومه‌ت

13:58 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

بیروڕا-مەحمود عوسمان

خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژانى ڕابردووى به‌غدا و هه‌موو پارێزگاكانى خواروى عێراق كه‌پڕۆتیست و توڕه‌ییان زۆر پێوه‌ دیاربوو، دژایه‌تى بوو بۆ حزبه‌كان كه‌چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌ركارن و پرۆسه‌ى سیاسى له‌عێراق نه‌ك ته‌نها حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عبدولمه‌هدى، هه‌روه‌ها داواكان دیاربوون كه‌هه‌میشه‌ باسكراون، نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، دابینكردنى خزمه‌تگوزارى، هه‌لى كار و ژیان و بژێوى هاووڵاتیان هه‌روه‌ها دژایه‌تى ده‌ست تێوه‌ردانى ده‌ره‌كى به‌تایبه‌تى ئێران كه‌هه‌وڵده‌دات عێراق ڕابكێشێت بۆلاى خۆى له‌ململانێى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. زۆر به‌داخه‌وه‌ به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتیژیى زۆر هاووڵاتى شه‌هید و برینداربوون و هه‌روه‌ها له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش.

.

پێویسته‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار زۆر به‌جدى ئه‌م پرۆتێستانه‌ وه‌ربگرن و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و كوتله‌ سیاسییه‌كان چاوێكى وورد به‌پرۆسه‌ى سیاسى له‌عێراقدا بخشێننه‌وه‌ له‌هه‌موولایه‌كه‌وه‌، ده‌رى بكه‌ن له‌كه‌موكوریه‌ زۆره‌كان كه‌هه‌میشه‌ هه‌بوون و چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بتوانن سه‌روه‌رى عێراق، دژایه‌تى جدى گه‌نده‌ڵى، خزمه‌تگوزارى، هه‌لى كار و ژیانى ئاسوده‌ بۆ هاووڵاتیسان دابین بكه‌ن و نه‌هێڵن عێراق ببێته‌ لایه‌ن له‌ململانێى ئه‌مریكا و ئێران.

.

ته‌نها به‌مشێوه‌یه‌ ڕه‌وش هێور ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌م كارانه‌ بكه‌ن پێویسته‌ ده‌ست لەکاربکێشنەوە و ماوه‌بده‌ن به‌هه‌ڵبژاردنێكى گشتى پاك و ئازاد (پاش سه‌رژمێرى) كه‌بتوانێت لێپرسراوى تر بێننه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌م كاره‌ گرنگانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل