fbpx
Shadow Shadow

خۆشۆردن بە عەدەسەی چاوەوە، مەترسی کوێربوونی هەیە

15:20 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

پیاوێکی بەریتانی بەهۆی مەلەکردن بە عەدەسەی چاوەوە بینایی لە دەستداوە و کوێربووە، ژنێکیش تووشی هەوکردنی چاو بووە و مەترسی کوێربوونی لەسەر دروستبووە.

.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، بەمدواییە لە بەریتانیا پیاوێکی تەمەن 29 ساڵ بەهۆی بەکارهێنانی عەدەسەی چاو لە کاتی خۆشۆردندا بینایی لەدەستداوە، ئەو پیاوە ڕایگەیاندووە ئاگاداری ئەوە نەبووە کە خۆشۆردن بە عەدەسەی چاو مەترسی کوێربوونی هەیە.

.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی فراوانی لە بەریتانیان دروستکرد ئەوەیش وایکرد ژمارەیەک چالاکوان هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ هۆشیارکردنەوەی بەکارهێنەران لە بەریتانیا دەستپێبکەن.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکی جۆرناڵیکی پزیشکی (دکتۆر نیو اینگلاند) ژنێکی تەمەن 41 ساڵیش، بەهۆی لە چاوکردنی عەدەسەی چاو لە کاتی مەلەکردندا توشی هەوکردنێکی نامۆ بووە و مەترسی ئەوەی لێدەکرێت بینایی لەدەست بدات.

.

ئەو ژنە بە پزیشکەکانی وتووە لە کاتی مەلەکردندا، عەدەسەکانی لە چاو کردووە، دواتر هەستی بە لێڵی لە چاوەکانیدا کردووە.

.

لە هەرێمی کوردستان عەدەسەی چاو بە زۆری لە ناو کچان و ژناندا وەک کەرەستەیەکی جوانکاری بەکاردەهێنرێت، بەڵام تا ئیستا هیچ هۆشدارییەک لە لایەن ناوەندە تەندروستییەکانەوە نەدراوە.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل