fbpx
Shadow Shadow

"دیمۆگرافیاى ناوچه‌كه‌ ده‌گۆڕێت"

خۆسه‌رى ڕۆژئاوا: به‌به‌رچاوى جیهانەوە توركیا جینۆسایدى كورد ده‌كات

15:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى خۆسەرى رۆژئاوا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “تورکیا لە لەشکرکێشییەکەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان پێشێلکاریى مرۆیى و نێودەوڵەتى و یاسایى ئەنجامداوە و چەکى قەدەغەکراوى نێودەوڵەتى بەکارهێناوە”.

.

لە راگەیەندراوەکەى به‌رێوبه‌رایه‌تى خۆسه‌رى ڕۆژئاوا ئاماژە بەوە کراوە “تورکیا به‌درێژایى له‌شكركێشى و په‌لاماره‌كانى بۆ سه‌ر باكورى سوریا سه‌دان پێشێلكارى مرۆیى و نێوده‌وڵه‌تى و یاسایى ئه‌نجامداوه‌ هه‌ر له‌كوشتنى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف و چاودێرى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكى له‌قامیشلۆ و كوشتنى سه‌دان ژن و منداڵ و به‌كارهێنانى چه‌كى قه‌ده‌غەكراوى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچه‌كه‌ دژى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى باكور و خۆرهه‌ڵاتى سوریا”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، له‌عەفرینیش سوپاى توركیا هه‌زاران كوردى شاره‌كه‌ى دەربەدەر کردووە و له‌شوێنیان خێزانه‌كانى داعش و به‌ره‌ى نوسره‌ى ناو سوپاى سوریای ئازاد و میلیشیاکانى سه‌ر به‌توركیا له‌ماڵه‌كانیان جێگیر کردووە.

.

دەشڵێت، ڕفاندنى سه‌دان منداڵ و ژنى كورد له‌عه‌فرین و تاڵانكردنى ماڵه‌كانیان به‌ناشیرینترین شێوه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا هێشتا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێده‌نگن به‌تایبه‌تى ئه‌و پیلانه‌ى توركیا هەیەتى بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى عه‌فرین و ناوچه‌كه‌.

.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، ئامانجى ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یه‌ میلشیا چه‌كداره‌كان و پاشماوه‌كانى داعش و به‌ره‌ى نوسره‌ كه‌ نزیكن له‌توركیاوه‌ له‌ناوچه‌كانى باكور و خۆرهه‌ڵاتى سوریا جێگیر بكات به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانى سه‌رێ كانیى و گرێ سپى.

.

“كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌ناوچه‌ سنوریه‌كانى تورکیا و سوریا و لەشوێنێک كه‌ پێنج كیلۆمه‌تر له‌توركیاوه‌ دووره‌ و هه‌ر‌وه‌ها كوشتنى جێگره‌كه‌ى له‌جه‌ڕابلوس و خوشكه‌كه‌ى له‌ئه‌عزاز به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ توركیا هاریكارى داعشى كردووه‌ و له‌و ناوچانه‌دا پاراستوونى كه‌ خۆى هه‌یمه‌نه‌ى به‌سه‌ریدا هه‌یه‌” بەگوێرەى راگەیەندراوەکە.

.

له‌باره‌ى پرسى ئاواره‌كانى سوریا له‌توركیا‌ خۆسه‌رى ڕۆژئاوا ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، توركیا به‌پیلان ده‌روازه‌كانى به‌ڕووى ئاواره‌كانى سوریادا كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێكیانبخات و وه‌كو كارتێك بۆ هه‌ڕه‌شەكردن و بێزاركردنى ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كى نائاسایى به‌كارى ده‌هێنێت.

.

خۆسه‌رى ڕۆژئاوا داواش ده‌كات وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگهه‌ڵبڕن و له‌سه‌ر جینۆسایدكردنى كورد و عه‌ره‌ب و سریانى و گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچه‌ى باكورى سوریا بێنه‌ ده‌نگ و ڕێگه‌ له‌و پیلانێگڕییه‌ى ئه‌ردۆگان بگرن.

.

خۆسه‌رى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت كه‌س بۆى نییه‌ وڵاتێكى تر داگیر بكات و دیمۆگرافیاكه‌ى بگۆڕێت و جینۆساید له‌دژى كورد و عه‌ره‌ب و سریان ئه‌نجامبدات و ئاگربه‌ست ڕاگیراوه‌ و كورد ڕازییه‌ له‌و دۆخه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕه‌تده‌كە‌نه‌وه‌ و هیچ كه‌سێك له‌كورد و عه‌ره‌ب و سریانى به‌وه‌ ڕازی نین خاكه‌كه‌ى له‌ژێر تانك و زریپۆشى سوپاى وڵاتێكى تردا بێت.

.

له‌بارەى بەندکراوەکانى داعش، خۆسه‌رى ڕۆژئاوا روونیدەکاتەوە، زیاتر له‌10 هه‌زار داعش له‌ژێر ده‌ستیاندایه‌ و بۆ له‌ناوبردنى تیرۆریستانى داعش كورد و عه‌ره‌ب و سریان و نه‌ته‌وه‌كانى تر ده‌یان هه‌زار قوربانیان به‌خشى ئێستا ته‌نها ئه‌وانن مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌دیلگیراوانه‌دا بكه‌ن لایه‌نى تر مافى ئه‌وه‌ى نیه‌ باس له‌چاره‌نوسى ئه‌و تیرۆریسته‌ به‌دیلگیراوانه‌ بكات.

.

له‌به‌شێكى ترى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى خۆسه‌ریدا هاتووه‌” گه‌ر پیلانى جینۆسایدكردنى كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى توركه‌وه‌ ڕانه‌گیرێت ئه‌وا مه‌ترسى داعش به‌شێوه‌یه‌كى ترسناكتر له‌ئێستا سه‌رهه‌ڵده‌دات و بۆ ئه‌وه‌ى دیسانه‌وه‌ داعش نه‌بێته‌ به‌ڵاى مرۆیى و هێرشه‌كانى توركیا زیندویان نه‌كاته‌وه‌ داوا له‌ ئه‌مریكا و ڕوسیا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا و كۆمكارى عه‌ره‌بى و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ى سوپاى توركیا ڕابگرێت”.

.

له‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كەدا داوا لە حكومه‌تى سوریا کراوە زمانى دیالۆگ و دانوستاندن گه‌شه‌ پێبدات.

.

ئاماژە بەوەش کراوە “ئه‌وان وه‌كو پێكهاته‌كانى باكور و خۆرهه‌ڵاتى سوریا هیچ كاتێك ئامانجیان دابه‌شكردنى سوریا نییه‌ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ش ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌ر‌وه‌ها داواش ده‌كه‌ن كه‌س بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ سوریا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كتر قبوڵكردن به‌باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل