fbpx
Shadow Shadow

خوێندکارێکی زانکۆ لە چەمچەماڵ “بەهۆی هەژارییەوە” خۆی کوشت

13:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاکەش دەڵێت، گەنجەکە نامەیەکی لەدوای خۆی جێهێشتووە و بەهۆی هەژارییەوە خۆی کوشتووە.

.

محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانونی دوەمی 2020، گەنجیک بەناوی “غەریب ڕەزا” لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە”.

.

وتیشی، گەنجەکە خوێندکاری زانکۆ بووە و کاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و دوای خۆیشی نامەیەکی بەجێهێشتووە.

.

بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، گەنجەکە لە نامەکەدا نوسیویەتی: “بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆم دەکوژم و بێزارم لە ژیان و دەمەوێت پشوویەک بدەم”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل