fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

خوێندکارێکى نابینا سێیەمی سەر ئاستی هەرێمە.. چۆنی وانەکانى خوێندووە؟

17:24 پێنج شه‌ممه‌ 27 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

خوێندکارێکى نابینا لە خوێندنگەیەکی سلێمانی لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵ بە بەدەستهێنانی کۆنمرەى 96 لەسەر ئاستی هەرێم پلەى سێیەمی بەدەسهێنا.

ڕاكۆ تاهیر ئەحمەد، كوڕێكی نابینای تەمەن 18 ساڵانە و قوتابی قۆناغی شەشەمی بەشی وێژەیی خوێندنگەی سەڵاحەددین بووە لە شاری سلێمانی و لە تاقیکردنەوەکاندا كۆنمرەی 96 هێناوە و لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی سێیەم دێت.

.

ڕاكۆ دەڵێت، “هاوینی ڕابردوو دەستم بە هەوڵ و كۆشش كرد بەتایبەت وانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزیم لەو ماوەیەدا تەواو كرد، دواتر لە كاتی دەستپێكردنی دەوامی خوێندن مامۆستا هەر ئەركێكی بەسەر دەداین جێبەجێم دەكرد و لە مانگی ئاداری رابردووشەوە خۆم یەكلاكردەوە بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ و رۆژانە 12 تا 13 كاتژمێر كۆششم دەكرد”.

ڕانکۆ دەشڵێت، “كەسانی چاوساغ بە چاو كۆشش دەكەن و دەخوێننەوە، بەڵام ئێمەی نابینا كە كۆشش دەكەین لە رێگەی بیستنەوە دەبێت و بە گوێ‌ كۆشش دەكەین، بەجۆرێك وانەكان بۆ ئێمە تۆماركراوە و چەند لایەنێك هەموو وانەكانیان بۆ تۆمار كردوین و لە رێگەی فلاش پلەیەرەوە گوێی لێدەگرین و دەیڵێینەوە، ئەگەر پێویستیشی بەلەبەركردن بێت ئەوا لەبەری دەكەین”.

.

دەشڵێت، “بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە دوای هەوڵ و تێكۆشانێكی زۆر هات، ئامانجم زۆر بوو كە نمرەیەكی بەرز بەدەستبهێنم، تەنانەت خەونم بوو كە زۆر شەو خەونم بە بەدەستهێنانی نمرەیەكی بەرزەوە دەبینی، لەگەڵ ئەوەش بۆ هاتنەدی ئەو حەزەم زۆر هەوڵمدا و مامۆستاكانیش پشتیوانی زۆریان كردم”.

ئەو لە بارەی شێوازی خوێندنەوە و كۆششكردنی لە وانەكاندا دوا و گوتی: “هاوینی رابردوو دەستم بە هەوڵ و كۆشش كرد بەتایبەت وانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزیم لەو ماوەیەدا تەواو كرد، دواتر لە كاتی دەستپێكردنی دەوامی خوێندن مامۆستا هەر ئەركێكی بەسەر دەداین جێبەجێم دەكرد و لە مانگی ئاداری رابردووشەوە خۆم یەكلاكردەوە بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ و رۆژانە 12 تا 13 كاتژمێر كۆششم دەكرد”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل