fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دۆخى شارەکە لە ئێستادا چۆنە؟

خوێندکارێکى عێراقى لە ووهانەوە نوێترین زانیارییەکان بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات [ڤیدیۆ]

18:22 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

خوێندکارێکى عێراقى لەشارى ووهانى چینەوە باس لەوە دەکات، تائێستاش شارەکە دابڕێنراوە و تاکە کێشەى ئەوان وەزارەتى تەندروستى عێراق و شانەى قەیرانەکانە کە رێگرن لە گەڕانەوەیان بۆ عێراق.

.

لەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، چین هەموو گەشتێکى هاتن و چوونى بۆ شارى ووهانى سەنتەرى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە ڕاگرت، کە ژمارەى دانیشتوانەکەى 11 ملیۆن کەسە، لەناو ئەوانەشدا ژمارەیەک خوێندکارى عێراقى بوونیان هەیە کە تا ئێستا گیریان خواردووە.

.

یەکێک لەو خوێندکارانە بە “ناس کورد”ى وت “ووهان تائێستاش دابڕێنراوە و فڕکەخانەکان و سەرجەم هێڵەکانى شەمەندەفەر کە دەچنە دەرەوەى شارەکە لەکارخراون، لەناو شاریشدا میترۆ و پاس و تەکسى و ئۆتۆمبێلى تایبەت و پاسکیلیش هاتوچۆ  ناکەن و وەستاون، ناتوانین بچین بۆ شوێنە دورەکان”.

.

وتیشى “هەندێک لەمارکێتەکان کراوەن ئەویش لە کاتژمێر 8ى بەیانى تا 5ى ئێوارە، سەرەڕاى ئەوەش دوکان و مارکێتە بچوکەکان زۆر کەمن و سەوزەوات بەهیچ شێوەیەک نییە و هەندێک جۆره‌ میوە دەستدەکەوێت”.

.

لە ئێستادا خوێندکارە عێراقییەکان و کونسوڵگەرى عێراق و وەزارەتى دەرەوە گروپێکیان دروستکردووە بۆ ئاگاداربوون لەدۆخى خوێندکارەکان، بەڵام تا ئێستا چارەنوسیان بە هەڵواسراوى ماوەتەوە.

.

ئەو خوێندکارە وتى “هەمومان پەیوەندیمان بەیەکەوە هەیە و هیچ کەسێک توش نەبووە و هەموان سەلامەتن، ئەوەى بڵاودەکرێتەوە تەنها پروپاگەندەیە و تاکە کێشە شانەى قەیرانەکان و وەزارەتى تەندروستى عێراقن و ئەوان گرفتن لەبەردەم گەڕانەوەمان”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل