fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

خوێندکارێکى عێراقى لە ووهانی چینەوە بۆ ناس کورد دەدوێت: نان و ئاوی تەواومان نییە

17:25 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

خوێندکارێکى عێراقى دانیشتوى شارى ووهانى چینى داوا لە دەسەڵاتدرانى عێراق دەکات کە ڕێوشوێنى پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بگرنە بەر و دەشڵێت، حکومەتى عێراقى لە بەڵێنەکانى بۆ ڕزگارکردنیان پەشیمان بووەتەوە.

.

ئەو خوێندکارە کە نەیویست ناوى بڵاوبکرێتەوە لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ ناس کورد وتى: 66 خوێندکار و ماڵ و منداڵى عێراقى ماوەى زیاتر لە هەست ڕۆژە لە شارى ووهان گیریان خواردوە “بەبێ نان و ئاوى پێویست و بەبێ هیچ پشتگیریەک لە حکومەتى عێراقیەوە.”

.

ئاماژەى بەوەشدا، سەرجەم ئەوانەى لێرەن خوێندکارى زانکۆ و هەڵگرى بڕوانامەى باڵان و خاوەنى شارەزاییەکى زۆرن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق بۆ ئەوەى هاوکاربن لە بەرەوپێشبردنى وڵاتەکەیان، ئێستا چۆن حکومەت بەو شێوەیە پشتگوێیان دەخات و بەرەوڕووى چارەنوسێکى نادیار جێیان دەهێڵێت.

.

ئەو خوێندکارە ئەوەشى بۆ ناس کورد وت: پێشتر حکومەتى عێراقى بەڵێنی دا فڕۆکەیەکى تایبەت بنێرێت بۆ گەڕانەوەى ئەو خوێندکارانە و خێزانەکانیان لە ووهان، بەڵام تائێستا هیچ بەرەوپێشچوونێکی ڕاستەقینە لەلایەن حکومەتەوە نییە و “تەنها بەڵێن و یاریکردنە بە هەستمان”.

.

زیاتر بخوێنەوە: خوێندکارانی عێراق لە چین: کۆرۆنا زۆری بۆ هێناوین و چەند ڕۆژێکە چاوەڕێی فڕۆکەی عێراقی دەکەین

.

ئەوە لە کاتێکدایە زۆرینەى هاوڵاتیانى وڵاتانى تر گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، تەنانەت وڵاتەکانى ئوردون، هیندستان، فەڵەستین، مەغریب و بەنگلادیشیش.

.

ئەو خوێندکارە عێراقییە ئەو دەنگۆیانەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشى ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن لەناو عێراقیەکانى ووهان توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە و جەختیکردەوە کە سەرجەمیان سەلامەتن.

.

لەلایەکى ترەوە، ڕەوەندی عێراقی لە چین نامەیەکیان ئاڕاستەى ڕاى گشتى کرد و جەختیان لەوەکردەوە کە “سەرەڕاى بەڵێنەکانى حکومەتى عیراق بۆ ڕزگارکردنیان لە ووهان بەڵام حکومەت لەو بەڵێنە پەشیمان بوەتەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل