fbpx
Shadow Shadow

خوێندکاران لە رێگەى ناس کوردەوە دەتوانن فۆڕمى زانکۆ لاین پڕبکەنەوە

13:37 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “پاش کەمێکی دیکە سیستمی زانکۆ لاین کارا دەبێت و خوێندکاران دەتوانن لەوێوە فۆڕمەکانیان پڕبکەنەوە”.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 9ی ئەیلولی 2019)، خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن، 70 هەزار کورسی خوێندنیان هەیە، لە بەرامبەردا نزیکەی 52 هەزار دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی هەیە، واتە ژمارەی کورسییەکان لە ژمارەی خوێندکاران زیاترە.

.

خەتاب عومەر، سەبارەت بە چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین روونیکردەوە ، لە هەموو زانکۆیەکی حکومیدا سەنتەرێکی ڕاوێژکاری هەیە بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران و هەر خوێندکارێک هەر کێشەیەکی هەبوو، دەتوانێت سەردانی ئەو سەنتەرە بکات کە تۆماری گشتی زانکۆکان بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران دانراوە.

.

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران، جەختیکردەوە : “ئامۆژگاری خوێندکاران دەکەین کە خۆیان فۆڕم پڕ بکەنەوە، نەوەک خەڵکیتر بۆیان پڕبکاتەوە، بەتایبەتی ئەو سەنتەرانەی بە پارە فۆڕم پڕ دەکەنەوە، چونکە خوێندکار خۆی دەزانێت حەزی لە چ بەشێکە و خۆشی دەزانێت، ئایا بەشێکی دەرەوەی شارەکەی خۆی پڕبکاتەوە دەتوانێت لەو شارە بخوێنێت یاخود نا؟ بۆیە باشتر وایە خوێندکار خۆی فۆڕمەکەی پڕبکاتەوە”.

.

 

هەرچەندە بەگوێرەی بڕیارێکی پێشووی وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندنی ئێواران لە زانکۆ ناحکومییەکاندا ڕاگیرا، بەڵام ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەی وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەکرد، لەئێستادا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا کراوە و خوێندن لە بەشە زانستە مرۆڤایەتییەکاندا بۆ ئێوارانیش بەردەوام دەبێت.

.

بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆ لاین کرتە لەم بەستەرەى خوارەوە بکە:

.

 

زانکۆ لاین

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل