fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

خوێندکاران دەروازەى زانکۆی واستیان سوتاند و بەردەوامی بایکۆتیان دووپاتکردەوە

14:18 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی ڕێگریکردنیان لە بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان و بەردەوامبوون لە بایکۆتی دەوام، خوێندکارانی زانکۆی واست لە باشوری عێراق ئاگریان لە دەروازەی زانکۆکەیان بەردا.

.

ئەمڕۆ، یەکشەممە، 12ى کانونی دووەمی 2020،  گرژی لە نێوان خۆیندکارانی زانکۆی واست لە باشوری عێراق و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا، لە ئاکامدا خوێندکارە “توڕەکان” ئاگریان لە دەروازەی سەرەکی زانکۆکە بەردا.

.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، هاوشێوەی زانکۆکانی دیکەی عێراق خوێندن لە زانکۆی واست لە سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە ڕاگیراوە، بەڵام خوێندکاران هەموو هەفتەیەک بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەکەن و لەناو حەرمی زانکۆکە کۆدەبنەوە، دواجاریش لەوێیەوە بەڕێدەکەون بەرەوە گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندانەکان.

.

میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند خوێندکارێکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانەوە دەڵێن، خوێندکاران ویستوویانە وەک ڕۆژانەی ڕابردوو هەمان نەریت پەیڕەو بکەن، بەڵام کاتێک گەیشتوونەتە ناو زانکۆ، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان داون و ڕێگریان لێکردون بڕونە دەرەوە، بۆیە پێکدادان لە نێوان هەردوولا دروست بووە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل