Shadow Shadow

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان دەکات

خوێندکارانی پۆلی 12 جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

11:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

ژمارەیەک لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی، جارێکی تر لە شارەکانی هەرێم کۆبوونەوە و وەزارەتی پەروەردەش هێشتا بڕیاری لەسەر داواکاری خوێندکاران نەداوە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەریانی 2019، لە شاری هەولێر، خوێندکاران لە بەردەم بینای پەرلەمان و لە سلێمانیش لە بەردەم بینای بەرڕێوەبەرایەتی پەروەردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

.

خوێندکاران، لەبەرانبەر ئەو هەڵانەی لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا لە پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا هەبوون، داوای قەرەبوو کردنەوە دەکەن، لە گردبوونەوەکاندا خوێندکارانی دوانزەی ئامادەیی دروشمی دژ بە وەزارەتی پەروەردەیان بەرزکردوەتەوە.

.

جگە لە هەولێر، لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێم هەر ئەمڕۆ، خوێندکاران گردبوونەوەی نارەزاییان ڕێکخستووە.

.

خوێندکاران لە تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی نیگەرانن باس لەوەدەکەن ئەو هەڵانەی لە پرسیارەکاندا هەبووە، کاریگەری لەسەر ئەنجامی نمرەکانیان دەبێت.

.

وەزارەتی پەروەردەش چاوەڕێی لیژنەی باڵای ئەزمونەکان دەکات تا بڕیارێک لەبارەی داواکاری خوێندکارانەوە بدرێت.

.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لیژنەی باڵای ئەزمونەکان دەبێت ڕاپۆرتی خۆیان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە بکەن تا بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

.

بەڵام زیاتر لە هەفتەیەکە تاقیکردنەوە گشتیەکان کۆتاییان هاتووە و تا ئێستا ئەو لیژنەیە وەک وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتی، ڕاپۆرتی خۆی بەرزنەکردوەتەوە.

.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر وەزارەتی پەروەردە چەند جارێک ڕونکردنەوەی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردوەتەوە کە مافی خوێندکاران نافەوتێت.

.

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان لەسەر ئەو بابەتە بانگهێشتی پەرلەمان دەکەن.

.

ئاشنا عەبدوڵلا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەیان لەسەر کێشەی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆدەبنەوە و تێیدا بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان دەکەن دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان ڕادەگەینن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل