Shadow Shadow

خولەک بە خولەک، ڕاپۆرتێکى ئەمریکی لەبارەى تەقینەوەى کەشتییە نەوتییەکانی کەنداو

18:41 شه‌ممه‌ 15 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا وردەکاری زیاتری لەبارەی ڕووداوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی کەنداوی عومان بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا بەوردی ئاماژە بە تێوەگلانی ئێران کردووە لە ڕووداوەکەدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کاتژمێر 6:12 خولەکی بەیانیدا، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هاوکاری بەپەلەیان ڕەوانەی تیمی دەریاوانی کەشتییە نەوتییەکە کردووە لە ئاوەکانی کەنداو.

.

دەشڵێت، کەشتی سەربازی (یوئێس ئێس بينبريدج) لەکاتی ڕووداوەکەدا لە دووری 40 میل لە کەشتییە نەوتییەکەوە دوور بووە، بەو هۆیەشەوە بەپەلە فریاگوزارییان ڕەوانە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کاتژمێر 8:09 خولەکی بەیانی بەکاتی ناوخۆی عومان، فرۆکەیەکی ئەمریکی لە نزیک ڕوداوەکە تێبینی جموجۆڵی بەلەمێکی سەربازی سوپای پاسدارانی کردووە، لە کاتژمێر 9:12 خولەکیشدا بەلەمەکە لە کەشتییە نەوتییەکە نزیک بووەتەوە، لەوکاتەشدا لەڕێگەی تیمێکەوە شتێکیان لە کەشتییەکە کردووەتەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتژمێر 9:26 خولەکی بەیانیدا ئێرانییەکان داوایان لە کەشتی هۆندای دوبەی کردووە کە تیمەکەی ئەڵتایر ڕزگار بکات، پاشان تیمەکە بەخێرایی ڕەوانەی ئێران کراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتژمێر 11:05 خولەکی پێشنیوەڕۆشدا کەشتییە سەربازییەکەی ئەمریکا 21 کەسیان لە تیمی کەشتییەکەی تر ڕزگار کردووە، لەوکاتەی کە زانراوە بۆمبێکی ئاوی دیکە لەدوای تەقینەوەی یەکەم بە ڕووکاری دەرەوەی کەشتییەکەوە هەبووە.

.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت: لە کاتژمێر 4:10 خولەکی سەرلەئێوارەدا بەلەمێکی سوپای پاسدارانی ئێران لەجۆری (گەشتی) بینراوە کە سەرقاڵی لابردنی بۆمبێکی چێنراو بووە بە کەشتی کۆکا کۆرایسەوە.

ئەمریکا ئەو هێرشانەی بە هەڕەشەیەکی ئاشکرا وەسف کردووە بۆسەر ئازادی ڕێڕەوە بازرگانییەکان و ئامادەیی هەر وەڵامدانەوەیەکیشی دەربڕیوە بۆ ئەو مەبەستە و جەختیشی لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کردووەتەوە لە ناوچەکە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل