fbpx
Shadow Shadow

خواردنەوەیەکى گازى وەک سیمبوڵی خۆپیشاندانەکانى بەغداد تەماشادەکرێت

20:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی ئەوەی خواردنەوەی گازی لە جۆرى “پێپسی” ڕۆڵێکی باڵای هەبوە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گازە فرمێسکڕێژەکان لەسەر دەموچاوی خۆپیشاندەران، چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بە سیمبوڵ و فریادڕەسی خۆپیشاندەران ناویان بردووە، تەنانەت ڕێکلامێکی ڤیدیۆییان بۆ کردووە.

,

پاش سەرهەڵدانەوەى خۆپیشاندانەکانی عێراق و توندبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و پەنابردنی ئەو هێزانە بۆ بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ دژ بە خۆپیشاندەران، وەک چارەسەرێکى خێرا بۆ کەمکردنەوەى ئازارەکان و کاریگەرییەکانى ئەو گازە لەسەر کۆئەندامى هەناسە و هەوکردنى چاو، خۆپیشاندەرانی گۆرەپانی تەحریری بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق، پەنایان بۆ خواردنەوەی گازیی “پێپسی” برد، بەو خواردنەوەیە دەموچاویان دەشۆن.

,

چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان، بە هەمان میوزیکى ڕیکلامە ڕەسەنەکەى ئەو جۆرە خوارنەوە گازییە ڕیکلامێکی ڤیدیۆییان لەسەر ڕۆڵی ئەو خواردنەوە دروستکردووە.

 

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل