fbpx
Shadow Shadow

خه‌زعه‌لی به‌ده‌ستوخه‌تی خۆی په‌یامێك ئاراسته‌ی “موجاهدین”ی عێراق ده‌كات و داوایان لێده‌كات ئاماده‌بن

11:01 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق، له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌ده‌ست و خه‌تی خۆی نووسیویه‌تی و ئاڕاسته‌ی شوێنكه‌وتووانی كردووه‌ داوایان لێده‌كات له‌ ئاماده‌باشی ته‌واوه‌تیدا بن.

.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ په‌یامه‌كه‌یدا قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس وه‌ك شه‌هید ناوده‌بات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌و كاره‌یان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن.

.

خه‌زعه‌لی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ “له‌تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌بو مه‌هدی بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆتایی پێده‌هێنین و له‌ تۆڵه‌ی خوێنی قاسم سوله‌یمانی هه‌موو ئیسرائیل له‌سه‌ر بوون ده‌سڕینه‌وه‌”.

.

خزعه‌لی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له‌ شوێنكه‌وتووان و ئه‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ وه‌ك “موجاهید” ناویان ده‌بات خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌.

 

خه‌زعه‌لی به‌ده‌ستوخه‌تی خۆی په‌یامێك ئاراسته‌ی "موجاهدین"ی عێراق ده‌كات و داوایان لێده‌كات ئاماده‌بن

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل