Shadow Shadow

ڕووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە

خنکانی باوک و کچێکی پەنابەر، ئالان کوردی بیری جیهان هێنایەوە

18:01 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

بڵاوبوونەوەی دیمەنی خنکانی باوکێکی سلڤادۆری و کچە تەمەن 23 مانگەکەی، لە ڕووبارەکانی نێوان مەکسیک و ئەمریکا، جارێکیتر جیهانی تووڕە کردەوە و ئەمریکای ڕووبەڕووی شەرمەزاری کردووەتەوە.

.

هێشتا جیهان، ڕووداوەکەی ئایلان کوردی تەمەن سێ ساڵی لەیاد نەکردووە، کاتێک لەکەناری دەریای ئیجە لەساڵی 2015 بەخنکاوی دۆزرایەوە، ڕووداوی خنکانی ئۆسکار ئەلبێرتۆی سلڤادۆری و فالێریای کچە تەمەن 23 مانگەکەشی هاتەسەر.

.

ڕۆژی سێشەممە 24ی حوزەیران ی 2019، لە کەناری ڕووباری (ڕیۆ گراندی)، دوو تەرم بە پەنای یەکدا دۆزرانەوە کە بەتەواوی لە خەوێکی قوڵ دەچوو، بەتایبەت کە فالێریا هێشتا بەکۆڵی باوکییەوە نەکەوتووە و دەستیشی لەملیدا شل نەکردووە، بەوجۆرە یەکتریان بۆ هەمیشە لەئامێز گرت.

.

پۆلیس دەڵێت: دووشەممەی ڕابردوو هەوڵیانداوە لە ڕێڕەوە ئاوییەکانی مەکسیک بپەڕنەوە و بە نایاسایی بچنە خاکی ئەمریکاوە، لەکاتێکدا هێشتا دیار نییە ئۆسکار و فالێریا بەچی مردوون، بەڵام پێدەچێت بەلەمەکەیان نوقم بوبێت.

.

بەوتەی تانیا فانیسا، هاوسەری ئۆسکار ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، پۆلیسی شاری تاماوليباسی مەکسیک، ڕێگەیان نەداوە بەسنورەکەدا بچنە ئەمریکا و ناچاربوون ڕێگایەکی مەترسیدار هەڵبژێرن.

.

تانیا ڕاشیگەیاندووە، رۆژی 3ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتی سلڤادۆریان جێهێشتووە و گەیوشتوونەتە تاپاچولا لەنزیک سنووری مەکسیک و لەویشەوە ویستوویانە بچنە ئەمریکا، حکومەتی سلڤادۆریش ئامادەیی نیشانداوە هاوکاری بگەیەنێتە تانیاو تەواوی ئەو پەنابەرانەی لەو سنوورە گیریان خواردووە.

خنکانی باوک و کچێکی پەنابەر، ئالان کوردی بیری جیهان هێنایەوە

.

سیاسەتی کۆچ لە ئەمریکا وایکردووە، ژمارەی کۆچبەران لە سنوری ئەمریکاوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکات، ژمارەی داواکردنی مافی پەنابەرێتیش لە دەیان داوا لە ڕۆژێکدا، کەمکراوەتەوە بۆ ژمارەیەکی کەم.

.

ئەو خێزانە سلڤادۆریەش سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، گەیشتوونەتە ماتامۆرۆس لە باکوری رۆژهەڵاتی مەکسیک و سەردانی کونسوڵخانەی ئەمریکایان کردووە، روون نیە چی بەسەر ئەو خێزانەدا هاتووە لە کونسوڵخانەی ئەمریکا، بەڵام رۆژی دواتر بڕیاریاندا بە رێگایەکی نایاسایی سنوری مەکسیک تێپەڕێنن.

خنکانی باوک و کچێکی پەنابەر، ئالان کوردی بیری جیهان هێنایەوە

.

هەفتەی ڕابردوو بەرێوەبەری شێڵتەرێک ڕایگەیاند، هەفتانە لە شاری ماتامۆرۆس لە مەکسیک 40 بۆ 45 چاوپێکەوتن لەگەڵ پەناخوازاندا ئەنجام دەدرێت.

.

بەرپرسەکەی مەکسیک دەڵێت: باوک و کچەکە بەنیازبوون لە باخێکەوە بە ڕووبارەکەدا بپەڕنەوە، دواتر بەرپرسانی ئەمنی کاتژمێر حەوتی ئێوارە گەیشتوونەتە شوێن رووداوەکەوە و ژنی خێزانەکەیان بۆ شێڵتەرێک گواستووەتەوە.

.

ماورین مەیەر، شارەزا لە کاروباری کۆچبەران لە نوسینگەی ئەمریکای لاتین لە واشنتۆن، دیمەنەکەی بە “تۆقێنەر”ناوبردووە، ماورین کە خۆی داکۆکیکەری مافەکانی کۆچبەرانی ئەو هەرێمەیە، باسی لەوە کردووە، ئەوەی بووەتە جێی مەترسی ئەوەیە، پڕۆگرامی کۆچبەران لە ئەمریکا، کۆچبەرانی ناچار کردووە بگەڕێنەوە بۆ مەکسیک و داوای مافی پەنابەرێتی لەوێ پێشکەش بکەن.

.

بە گوێرەی پڕۆگرامی کۆچ لە ئەمریکا، پەناخوازان لە مەکسیک دەمێننەوە و لەوێ داوای مافی پەنابەرێتییان پێشکەش بە دادگاکانی ئەمریکا دەکەن و چاوەڕێی وەڵام دەکەن کە ڕەنگە ئەوە چەندین مانگ و ساڵ بخاێنێت.

.

ئەم هەفتەیە بەرپرسانی شاری (نیوڤۆ لۆریدۆ) لە ویلایەتی تاماولیپاس لە مەکسیک، کە هەمان ئەو ویلایەتەیە کە ماتامۆرۆسی لێیە، ڕایانگەیاندبوو لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە دەست دەکەن بە وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە ڕەوانەی مەکسیک دەکرێنەوە.

.

زۆرێک لە کەمپ و شێڵتەرەکانی کۆچبەران کە کەوتوونەتە بەشی باکوری مەکسیکەوە، جمەیان دێت لە کۆچبەران، و باندەکانی بازرگانی مادە هۆشبەرەکانیش مەترسییان لەسەر دروستکردوون بەوەی کۆچبەران دەڕفێنن یان دەیانکوژن.

.

لەلایەکی دیکەوە لە مەکسیک، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچبەران چڕکراونەتەوە، ئەوەش بەهۆی فشاری ئەمریکاوە کە خستوویەتییە سەر حکومەتی مەکسیک بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی ئەو سنورە.

.

کریس رامۆن شارەزا لە کاروباری کۆچبەران لە ناوەندی بیرکردنەوەی سیاستی بایپارتیسیان کە بنکەکەی لە واشنتۆنە دەڵێت:  تا ڕێگری و بەربەست دانان لە بەردەم کۆچبەراندا زیاتر بکرێت ئەوا هەوڵی نائومێدانەی کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەمریکا زیاتر دەبێت.

.خنکانی باوک و کچێکی پەنابەر، ئالان کوردی بیری جیهان هێنایەوە

ساڵی 2015، لە کەنارە ئاوییەکانی دەریای ئیجە منداڵێکی کوردی تەمەن سێ ساڵ بەناوی ئایلان لە پاشماوەی بەلەمێکی تێکشکاو دۆزرایەوە، هەر ئەوەش وایکرد چەند وڵاتێک دەرگا بەڕووی پەنابەراندا بکەنەوە و تووڕەیی جیهان لەسەر ڕووداوەکە کەم بکەنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل