Shadow Shadow

خشتەیەکى نوێى سزا داراییەکانى سەرپێچى شۆفێران بڵاوکرایەوە

14:41 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى، راگەیەندراوێکى لەبارەى خشتەى نوێى سزا داراییەکانى سەرپێچى شۆفێرانى بڵاوکردەوە.

.

لە راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بڕی ئەو سزا داراییانە بڵاوكراوەتەوە کە لە بەرامبەر سەرپێچی شۆفێراندا وەردەگیرێت.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سزا داراییەکانى سەرپێچى شۆفێران بەم جۆرە دیارى کراوە:

.

1.گوێڕایەڵنەبوونی شۆفێر بۆ هێماكانی هاتووچۆی ڕووناكی یان نیشانەكانی پیاوی هاتووچۆ (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

2.لێخوڕینی سوارڕۆ بەشێوەی پێچەوانەی ڕووی هاتووچۆی بڕیاردراو لە دەسەڵاتی هاتووچۆ (٥٠.٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.

  1. سوارڕۆ بەبێ ڕووناكی پێشەوەو دواوە بەشە و (٥٠.٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
  2. سوارڕۆ بە كەمتەرخەمی یان هەڵەشەیی (بەهاش و هۆش) ( ٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

5.لێخوڕینی سوارڕە و بەخێرایی زیاتر لە خێرایی دیاریكراو بە یاسا لەڕێی پسوڵەی ئاجیلە یان ئامێری (PDI) (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

6.تێپەڕبوونی ماوەی (٣٠) رۆژ لەسەر نووسراوی فرۆشتنی سوارڕۆ و بەبێ پێداچوونەوەی فەرمانگەی تۆماری تایبەتمەند بۆمەبەستی تۆماركردن (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

7.سەرپێچیكردنی بنەماكانی ڕۆیشتن و هاتووچۆ لە ڕێگای خێرا (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

8.سەرپێچیكردنی بڵاونامەكان و ڕێنماییەكانی دەركراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

9.دانەپۆشینی ڤاری سوارڕۆكانی بارهەڵگر بەشێوەی موكوم بۆ نەفڕینی یان بڵاونەبوونەوەی (پەرشبوو) یان نەكەوتنی بار لەكاتی ڕۆیشتن یان لەرینەوەی (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

10.وەستانی سوارڕۆ لەشوێنێك كە وەستان تیایدا قەدەغەیە (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دینار.

11.بەكارهێنانی لەزگەی جام تاریك و بەستنی پەردەی دواوەی ئۆتۆمبێل و هەرشتێك ببێتە هۆی نەبینینی پێشەوەو دواوەی خۆی (٤٠.٠٠٠) چل هەزار دینار.

12.پێچكردنەوە لەو شوێنانەی ڕێگەنەدراوە بەپێچكردنەوە (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دینار.

13.دەرچوونی بێ وەستان لە شەقامی لاوەكی بۆ شەقامی سەرەكی (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دینار.

14.نەدانی پێشینە بۆ پیادە، ئەوانەی كە چوونەتە ناوچەی پەڕینەوە (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دینار.

15.بەجێهێشتن یان مانەوەی سوارڕۆكانی بارهەڵگری گەورە و بیناسازی و كشتوكاڵ و پاسەكان لە كۆڵان و شەقامەكانی ناوخۆ و شوێنەكانی نیشتەجێبوون (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

16.تێپەڕاندنی بەرزایی دیاریكراو لە باركردنی كەلوپەل لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

17.لێخوڕینی سوارڕۆ كە تابلۆی ڕوون نەبێت یان لەناوچووبێت (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

18.بەكارنەهێنانی پشتێنی دڵنیابوون لەو سوارڕۆیانەی كە پشتێنی دڵنیایی تیادایە (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

19.بەكارهێنانی ئامێری ئاگاداركردنەوەی هەوایی یان چەند ئاواز یان دانانی بڵندگۆی گەورەی دەرەكی یان بەكارهێنانی ووریاكەرەوە بە دەنگی بەرز (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

20.لێكڕەتبوونی شۆفێر لە سوارڕۆیەكی تر لەلای راستی یان لێكڕەتبوونی هەڵە (٢٠.٠٠٠) بیست هەزار دینار.

21.بەكارهێنانی ڕووناكی بەرز بە شێوەیەك كە كاریگەربێت لەسەر شۆفێری سوارڕەوەكانی تر (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

22.لیخوڕینی سوارڕۆ كە كەمترین ڕێژەی لە مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیابوون تێدانەبێت (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

23.دانانی پێوەنووساوی جوانكاری و ئاگاداركردنەوە و نووسین و وێنە لەسەرجامی ئۆتۆمبێلی پێشەوە یان دواوە (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

24.سەرپێچیكردنی بنەماكانی ڕۆیشتنی ئاسوودە (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

25.نوێ نەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

26.سەرپێچیكردنی هێماكانی هاتووچۆی دیاریكراوی سەرزەوی (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

27.گواستنەوەی نەفەر لەسەر لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێل یان لەسەر بەشی دەرەوەی (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

28.كردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێل لە لای چەپ پێش دڵنیابوون لەنەبوونی هاتووچۆی سوارڕەوەكان (١٥.٠٠٠) پازدە هەزار دینار.

29.ئاگادار نەكردنەوە بە نیشانەی ڕووناكی پێش ماوەیەكی دیاریكراو لەكاتی پێچكردنەوە یان وەستان (١٠.٠٠٠) دە هەزار دینار.

30.جووڵەپێكردنی سوارڕەو پێش دڵنیابوون لە خاڵی بوونی ڕووگەی هاتووچۆ لە سوارڕەوەكان (١٠.٠٠٠) دە هەزار دینار.

31.پێنەدانی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار بۆ پیاوی هاتووچۆ لەكاتی داواكردن (١٠.٠٠٠) دە هەزار دینار.

32.سزای دواكەوتنی تۆماركردنی ژمارەی كاتی ئۆتۆمبیل بۆ هەرمانگێك (١.٠٠٠.٠٠٠) یەك ملیۆن دینار.

33.سزای دواكەوتنی تۆماركردنی ژمارە كاتی ماتۆڕسكیل بۆ هەرمانگێك (٥٠٠.٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.

 

تۆماركردنی خێرایی لەلایەن كامێراكانی چاودێری خێرایی:

34.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی ناوشار لە (٦١-٧٥) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا (٧٠.٠٠٠) حەفتا هەزار دینار.

35.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی ناوشار لە (٧٦-٩٠) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا (١٠٠.٠٠٠) سەد هەزار دینار.

36.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی ناوشار لە (٩١-١٠٥) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا (١٢٥.٠٠٠) سەدو بیست و پێنج هەزار دینار.

37.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی ناوشار لە (١٠٦-١١٥) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا (١٨٠.٠٠٠) سەدو هەشتا هەزار دینار.

38.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی ناوشار لە (١١٦) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بەرەو سەرەوە (٢٥٠.٠٠٠) دوو سەدو پەنجا هەزار دینار.

39.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار لە (١٠١-١١٥) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا (٧٠.٠٠٠) حەفتا هەزار دینار.

40.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار لە (١١٦-١٣٠) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا (٩٠.٠٠٠) نەوەد هەزار دینار.

41.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار لە (١٣١-١٤٥) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا (١١٥.٠٠٠) سەدو پازدە هەزار دینار.

42.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار لە (١٤٦-١٥٥) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا (١٨٥.٠٠٠) سەدو هەشتاو پێنج هەزار دینار.

43.تیژلێخوڕین لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار لە (١٥٦ كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بەرەو سەرەوە) (٢٣٠.٠٠٠) دوو سەد و سی هەزار دینار.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل