fbpx
Shadow Shadow

خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت لەسەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان راگیرا

08:56 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

بەهۆى خۆپیشاندانەکان و کوژرانى ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر و برینداربوونى چەند خۆپیشاندەرێکى تر، لەسەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان، خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت راگیرا.

.

بەگوێرەى داتایەکى روانگەى نێودەوڵەتى چاودێریکردنى نەمانى ئەنتەرنێت، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە)ەوە خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت لەسەرتاسەرى عێراق راگیراوە.

.

راگرتنى خزمەتگوزارییەکە لە کاتێکدایە کە لە رۆژى (24ى تشرینى یەکەمى 2019)دا وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند “هیچ بریارێک لەئارادا نییە بۆ راگرتنى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت لەشارى بەغدا و شارەکانى دیکە”.

.

هاوکات تۆڕى (نتبلوکس) وێنەیەکى شیکارى راگرتنى تەواوەتى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتى لە سەرتاسەرى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

.

خۆپیشاندانەکانى عێراق بۆ جارى دووەم لە رۆژى 25ى تشرینى یەکەمى 2019 دەستیپێکردەوە و دواى سێ رۆژ حکومەت بڕیارى قەدەغەکردنى هاتووچۆى لە 12ى شەوەوە بۆ شەشى بەرەبەیان راگەیاند و لە ئێستاشدا بۆ دامرکاندنەوەى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکان پەنا بۆ راگرتنى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێت دەبرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل