fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕیزپەڕ کران لە قەدەغەى هاتوچۆ

20:19 دوو شه‌ممه‌ 16 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان داوایان كرد ڕێگەیان پێ بدرێت كە پێداویستیی كێڵگەكانیان و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە لەنێوان پارێزگا و قەزا و ناحیەكان، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند کە لەئێستادا ڕێگەیان پێ دەدرێت و دەتوانن هاتوچۆ بکەن.

.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، “دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا كە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە.”

.

دەشڵێت، “بۆیە لەئێستادا خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لە پارێزگاكان، ئیدارە سەربەخۆکان و قائیمقامەكان كار ئاسانیان بۆ دەكرێت بۆ گواستنەوەی پێداویستی و بەرهەمەكانیان.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “بڕیارەكە لەپێناو بەرزنەبوونەوەی نرخی هێلكە و مریشكە لەسەر شانی هاوڵاتیانمان لەماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ.”

.

دوێنێ خاوەنی ئەو کێڵگە پەلەوەرییانە لە بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد بۆئەوەى ڕێگەیان پێ بدرێت هاتوچۆ بکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل