fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕێگری لە بارکردنی غاز کراوە

خاوەنی کۆمپانیایەکی بارکردنی غاز لەلایەن هێزێکەوە ڕفێنراوە.. ناس کورد زانیاری ئاشکرا دەکات

11:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

هێشتا قەیرانی گرانبوون و نەبوونی غازی ماڵان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، دوێنێ هێزێکی چەکدار سەرۆکى کۆمپانیایەکی بارکردنی غازیان لە سلێمانی ڕفاندووە، قایمقامی هەولێریش زانیارییەکان پشتڕاست دەکاتەوە.

.

بەپێی ئەو زانیارییانەى کە ناس کورد لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە، دوێنێ شەممە، 1ی شوباتی 2020، کاتژمێر شەشی بەیانی بڕیار بوو کۆمپانیایەکی نوێ بەناوی “سول گاز” غازی کێڵگەى کۆرمۆر بۆ سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بار بکات و کێشەى کەمی غازی ماڵان کۆتایی بێت، بەڵام دواتر هێزێکی چەکدار چووەتەسەری و ڕێگری کراوە و پێیان وتووە کە نابێت غاز بگوازێتەوە”.

.

وتیشی، “بۆ دوای نیوەڕۆکەى، هێزێکی چەکدار لە نزیک تراییە کۆنەکەى سلێمانی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سول گازیان بە ناوی “شێخ بەکر” ڕفاندووە و زۆریان لێداوە، تەنانەت سێ پەراسوشیان شکاندووە”.

..

ئاماژەى بەوەشکرد، “هێزەکە هەڕەشەیان لە کۆمپانیا و بریکارەکانی غاز کردووە کە هەرکەسێک غاز باربکات “دەیکوژن” بۆیە لەئێستادا بە تەواوەتی بارکردنی غاز وەستاوە بۆ هەولێر و سلێمانیش.”

.

هاوکات نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا زانیارییەکانی ناس کوردی پشتڕاستکردەوە و ڕایگه‌یاند، “چه‌ند ڕۆژێك غازى ماڵان كه‌مى كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌هاته‌ نێو شارى هه‌ولێر، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕاوه‌ گرێبه‌ستى دابینكردنى غازى ماڵانى كۆمپانیاى (گۆڵدن جاگوار) كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (دانه‌ غاز) هه‌یبوو، له‌ 1ی کانونی یەکەمی 2020 ته‌واو بوو، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان و دانه‌ غازه‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌یان یه‌ك مانگی دیكه‌ بۆ درێژ كرایه‌وه‌، بۆ بتوانێت ڕاده‌ستى كۆمپانیاكه‌ى دیكه‌ بكات”.

.

گوتیشى: “پاش هه‌وڵێكى زۆر، دوێنێ ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاى دووه‌م پرۆژه‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌، ده‌ستیش به‌ ناردنى غاز ده‌كات، قسه‌شمان له‌گه‌ڵیان كرد و ئاگاداریشیان كردینه‌وه‌ كه‌ بڕی پێویستى غازمان بۆ ده‌نێرێت، چه‌ندین جار لێمان دووپات كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌بوو ڕامانگه‌یاند كێشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌ و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ما”.

.

قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕوونیشى كرده‌وه‌: “به‌داخه‌وه‌ هه‌ر دوێنێ ئێواره‌، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى ناسراوه‌وه‌، خاوه‌نى كۆمپانیاكه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ڕفێندرا و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ درا، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ غازه‌ى پێویستمان پێى بوو، نه‌توانرا دابین بكرێت”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، گرفتی غازی ماڵان بە یەکجاری چارەسەر بووە و سەرجەم “ڕێگرییەکانیش” لابران، لە ئەمڕۆوە دەبێت نرخەکەى وەک جارانی لێ بێتەوە.

.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەشازی و یازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی، “بەرھەمھێنانی غاز ھیچ گرفتێکی نییە و ئاستی بەرھەمھێنان دوو جار زیاترە لە خواستی خەڵک، ئەو کۆمپانیایەی پێشتر گرێبەستەکەی بۆ دەرچووبوو ئامادەنەبوو بە تەواوی پشکی ھەموو پارێزگاکان بدات، دوێنێ گرێبەستەکەی تەواو بوو لە کێڵگەی کۆرمۆر.”

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل