Shadow Shadow

خاوەنى پاریس سانجێرمان لە هەوڵى کڕینى یانەى میلانى ئیتاڵیدایە 

13:12 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێى هەواڵى میدیا وەرزشییەکانى ئیتاڵیا، سندوقى وەبەرهێنانى وەرزشى قەتەر لە هەوڵی ئەودایە یانەی ئەى سی میلانی ئیتالی بکڕێت، لە ئێستاشدا  دانوستانەکانی کارگێری یانەکە بەردەوامە لە گەڵ بەرپرسانی ئەو سندوقە، کە خاوەنى یانەى پاریس سانجێرمانى فەڕەنسییە کە ناسڕ خلێفى گەورە سەرمایەدا خاوەندارییەتى دەکات.

.

بەپێى زانیارییەکانی ڕۆژنامە وەرزشییەکان، بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەک لەنێوان خاوەندارییەتى یانە ئیتاڵییەکە و بەرپرسانی سندوقی وبەرهێنانی قەتەر لە لۆمباردیاى باکوری ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.

.

خاوەنداریەتى ئێستاى یانە ئیتاڵییەکە دەگەڕێتەوە بۆ سندوقی وەبەرهێنانی ئەمریکی ئیلیۆت، هەرچەندە پێشتر ئەو سندوقە ڕایەگەیاندبوو کە پلانى درێژخایەنیان هەیە بۆ بەرەوپێشبردنى میلان، بەڵام هەوڵدانی قەتەرییەکان بۆ کڕینی یانەکە هەموو پلانەکانی ئەو دەزگایەی بە ئاقارێکی دیکەدا بردووە.

.

سندوقى وەبەرهێنانى وەرزشى کە سەر بە سندوقی وەبەرهێنانی قەتەرییە، لە ئێستادا خاوەنداریەتى چەند یانەیەکی ئەوروپی دەکات یەکێک لەو یانانەش پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییە.

.

میدیاکانى ئیتاڵیاش باسیان لەوە کردووە، ناسڕ خلێفى خاوەن پاریس، لە هەوڵدایە دەستبخاتە نێو سیریا ئەى ئیتاڵى، بۆ ئەو مەبەستەش یانەکانى ئەی سی میلان و ڕۆماى کردووەتە ئامانج، بەڵام بەوەى 600 ملیۆن یۆرۆی خستوەتە بەردەست خاوەنداریەتی یانەى میلان، ڕەنگە کارەکانى سەرمایەدارە قەتەرییەکە ئاسانتر بڕوات.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل