fbpx
Shadow Shadow

خان شیخۆن؛ پریشکى شەڕى نێوان تورکیا و سوریا

19:03 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سوپاى سوریا توانى پاش “شەڕێکى قورس”، شارۆچکەى خان شیخۆن کۆنتڕۆڵبکاتەەوە، ئەوەش پاش ئەوە دێت گروپی تەحریر شام، بەرەی نوسرە و گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا دەستیان بەسەر ئەو شارۆچکەیەدا گرتبوو.

,

هێزەكانی حكومەتی سوریا ئۆپرسایۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى خان شیخۆنیان بە پاڵپشتی، ڕوسیا و ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامدا.

,

دوێنێ، دووشەممە 19ى ئاب، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی سوپای توركیا سنوری سوریایان بڕیوە و هاتوونەتە ناو شارۆچكەی خان شیخۆنەوە کە دەکەوێتە باشوری شاری ئیدلب، بۆ پشتیوانیكردنی بەرەی نوسرە و گروپە چەكدارەكانی دیکەی ناوچەكە.

,
ئەوەش ئاشکرا کراوە، توركیا لەو ڕێگایەوە چەك و تەقەمەنی بۆ چەكدارەكانی بەرەی نووسرە گواستووەتەوە، ئەو هەنگاوەش بە پشتیوانی بێسنوری توركیا دادەندرێت بۆ ئەو گروپە چەكدارەكانە.

,

خان شیخۆن؛ پریشکى شەڕى نێوان تورکیا و سوریا

,

بەڵام وەزارەتى بەرگرى سوریا ئاماژەى بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن  لەسەر پرۆسە سەربازییەكانیان بۆ “ڕاوەدوونان”ی چەكدارانی بەرەی نوسرە و گروپە چەكدارەكانی دیکە لە ناوچەكەدا.

,

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا داوای لە توركیا كردووە، خۆی بپارێزێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوپای سوریا و هیزەكانی بەرەی نوسرەی بە تیرۆرست ناوبرد و ڕاشیگەیاند: “ئەو هێزانە نەك بۆ سوریا، بەڵكو مەترسین بۆ سەر توركیا و جیهانیش”.
,

میدیاکانى سوریا ئەوەیان خستوەتەڕو، لە ئەنجامی پڕۆسە سەربازییەکەی سوپای سوریا بۆ سەر ناوچەی خان شێخون، بەشی زۆری دانیشتوانی ناوچەکە ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوون .

,

بەگوێرەی ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان توركیا و ڕوسیا و ئێران، لە مانگی ئایاری ساڵی 2017، شارۆچکەی خان شیخۆن، وه‌ك بەشێک لە ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب دیاریکرا و ژمارەیەک خاڵی چاودێری سوپای توركیا بە دووری 10 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری ئەو شارۆچکەیە داندرا.

,

بەپێی رێکكەوتنەکەش ناوچەی ئیدلب و دەوروبەری بە ناوچەی كەمكردنەوەی گرژییەكان داندران، کە بوو بە ناوچەیەکی لەچەك داماڵراو لەنێوان سوپای سوریا و ئەو گروپە چەكدارانەى کە ناوچەکەیان لەژێر کۆنتڕۆلدابوون.
,

خان شیخۆن؛ پریشکى شەڕى نێوان تورکیا و سوریا

,

ڕێكکەوتنەكە تاڕادەیەک ئارامییەكی ڕێژەیی بۆ ناوچەكە دابین كردبوو، بەڵام لەسەرەتای مانگی نیسانەوە سوپای سوریا بە هاوكاری سوپای ڕوسیا پەلاماری ناوچەكەیاندا، بەهۆیەوە بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەكگرتووەكان، نزیكەی 800 كەسی سڤیل كوژران و زیاتر لە 400 هەزار كەسیش ئاوارە بوون.

,

لە مانگی نیسانی ساڵی 2017، حکومەتی سوریا هێرشێکی کیمیایی کردە سەر ناوچەی خان شیخۆن، بەهۆیەوە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون و ئەو هێرشەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، ئەمەریکا بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی شعێراتی سوریای  بۆردوومانکرد.

,

لەبەرامبەر ئەو هێرشانەى سوریا بۆ سەر سوپاى تورکیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند: “پێویستە ڕژێمی بەشار ئەسەد یاری بە ئاگر نەکات، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سەربازانمان چی پێویست بێت، ئەنجامی دەدەین”.

,

گرنگی خان شیخۆن چییە؟

شارۆچکەى خان شیخۆن، سەربە ناوچەی مەعەرە نوعمانە، کە سەربە پارێزگای ئیدلبە، لە شاری حەماوە 37 کیلۆمەتر دوورە، 110 کیلۆمەتریش لە پارێزگای حەلەبەوە دوورە، 70 کیلۆمەتریش دوورە لە  ناوەندی پارێزگای ئیدلب، ژمارەی دانیشتوانەکەشی نزیکەی 52 هەزار کەسە.

,

شوێنى جوگرافى ئەو شارۆچکەیە بەجۆرێکە ناوچەکانی حەما، ئیدلب، حەلەب و باشوری سوریا بەیکەوە دەبستێتەوە، کە ئەوەش بە گرنگ دەزاندرێت، کۆنتڕۆڵکردنی خان شیخۆنیش، ڕێگا خۆشدەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی دیکەی پارێزگای ئیدلب.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل