Shadow Shadow

"پڕۆسەکە بە پێی یاسایە و زۆرە ملێ نیە"

خانەنشنین کردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێکردوەتەوە

21:40 چوار شه‌ممه‌ 29 ئایار 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت لە سەرداواکاری ئەنجومەنی وەزیران، دەستکراوە بە خانەنشینی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، هێزەکانی حەفتای سەر بە یەکێتیش دەنگۆی خانەشینی زۆرە ملێ ئەفسەرانی ناو هێزەکانی بە بێبنەما وەسف دەکات.

.

قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ کاروباری پێشمەرگە بەناس کوردی راگەیاند : “لە سەر داواکاری ئەنجومەنی وەزیران دەستکراوە  بەرێکارەکانی خانەنشینی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە لە ناو ئەوهێزانەش کە لە دەرەوەی وەزارتن”.

.

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە وتی : ” بە هۆی شەڕی داعشەوە پڕۆسەی  خانەنشین کردن لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگیرابوو بەڵام ،ئێستا لە سەر داواکاری ئەنجومەنی وەزیران وبەپێى یاسایەک تایبەت بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.”

.

جێگری سەرۆکی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی  بە وەشکرد کە یاسای ژمارە 38جیاوازە لە گەڵ یاسای خانە نشینی فەرمانبەرانی شارستانی،هەر پلەیەکی سەربازی بەندە بە تەمەنەوە ، هەرئەفسەرێک تەمەنی لە پلەکەی گەورەتر بێت خانەنشین دەکرێت .

.

لەبارەی دروستبوونی ئەگەری کەمی هێز بەهۆی خانەنشین کردنەوە لیوا ڕوکن قارمان کەمال وتی : بە هیچ شێوەیەک بۆشایی دروست نابێت  وکاریگەری ناکاته سەرتوانایی ئەو هێزانە ،ئەو پرۆسەیەش بەردەوامی هەیە و بەشێکە لە و چاکسازیانە کەبڕیارە لە وەزارەتی پیشمەرگە بکرێت .

.

هەرلەوبارەوە  ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی  70 ى سەر بە یەکێتی  نیشتمانی کوردستان تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند : ” ئەو هەواڵانەی کە باس لە خانەنشینی زۆرە ملێ دەکەن لە ناوهێزەکانی حەفتا هیچ بنمایەکی نییە ودوورن لە ڕاستیەوە “.

.

وتیشی : بە هۆی شەڕی داعشەوە یاسای خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە گشتی و هێزەکانی حەفتا جێبەجێ نەکرا ، ئەو ئەفسەرو  پێشمەرگانەی کە تەمەنیان ئاستی یاسایی تێپەڕاندبوو لە کاتی شەڕی داعشدا هەر بەردەوام بوون لە کارەکانیان  ، ئێستا تەنها ئەوانە خانەنشین دەکرێن .

.

وتەبێژەکەی هێزەکانی حەفتا ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان بە پێى یاسای 38ى پەرلەمانی کوردستان کار دەکەن کە تایبەت  بە سیستەمی خانەنشینی خزمەتی پێشمەرگە ، هەر بە پێى ئەو یاسایە لە بڕگەی 25دا  هەرپێشمەرگەیەک خزمەتی بگاتە 15ساڵ دەتوانێت بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە داوای خانەنشینی بکات .

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل